
به‌شى فرۆكه‌وانى له كۆلیژى ئه‌ندازیارى كرایه‌وه
به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى بەڕێز د.محمد حسێن کلاری سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی ودلنیایی جۆری لەوەزارەتی خوێندنی بالا، پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و راگرى كۆلیژى ئه‌ندازیارى، سه‌رۆكى به‌شى فرۆكه‌وانى و مامۆستایان، به‌شى فرۆكه‌وانى له‌كۆلیژى ئه‌ندازیارى كرایه‌وه، ئه‌م به‌شه بۆ جارى یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى كوردستاندا ده‌كرێته‌وه.
بۆ ئه‌مساڵیش قوتابى وه‌رده‌گرێ، له‌مباره‌یه‌وه‌ش هه‌ر یه‌ك له‌نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، سه‌رۆكى زانكۆ پشتگیرى خۆیان بۆ ئه‌م به‌شه ده‌ربڕى و هیوایان خواست له‌داهاتوودا ببێته هۆكارێك بۆ به‌ره‌وپێشبردنى فرۆكه‌خانه‌كانى كوردستان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه.