
به‌شه‌كانى زمانى سریانى و زمانى توركى بابه‌تى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بوو
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له ئایدن مه‌عرووف وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان كرد، ئه‌مه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین باسى له‌و به‌شانه كرد، كه له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دیندا بۆته پاڵپشتێك بۆ نه‌ته‌وه‌كانى سریانى و توركمانى، هاوكات وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان باسى له‌و هه‌لومه‌رجانه كرد تا ئه‌و دوو به‌شه وه‌ك هه‌موو به‌شه‌كانى دیكه زانكۆى سه‌لاحه‌دین په‌ره‌ى پێبدرێ، سه‌رۆكى زانكۆش له‌وباره‌یه‌وه جارێكى دیكه پشتگیرییه‌كى ته‌واوى پێشكه‌وتنى ئه‌و دوو به‌شه‌ى كرده‌وه، تا زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچن و له‌داهاتوودا هه‌ردوو به‌شه‌كه قوتابییانى له‌خوێندنى باڵا وه‌ربگرێن، ئه‌وه‌شى خسته روو، كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه جوانه، بۆیه هه‌رده‌م پشتگیرى له‌و به‌شانه ده‌كه‌ین، تا ئاستى زانستى و توێژینه‌وه تیایدا هه‌نگاوى باشتر ببڕێ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر له‌نێوه‌ندى ئه‌و ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه كرا، كه تواندراوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى زانكۆكانى وڵاتى توركیا و وڵاتانى ئه‌ورووپى بكرێ.