
به‌شدارى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌كۆنگره‌ى نۆیه‌مى سه‌نته‌رى له‌نده‌ن
راگرى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌شێوه‌ى ئۆنلاین به‌شدارى له‌كۆنگره‌ى نۆیه‌مى سه‌نته‌رى له‌نده‌ن كرد. سه‌ره‌ڕایى به‌رده‌وامبوونى په‌تاى كۆڕۆنا، كه‌چى كاروچاكى و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌وه‌ستاوه، بۆ ئه‌مه‌ش پ.د.عومه‌ر سه‌عید راگرى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌شێوه‌ى ئۆنلاین سه‌رۆكایه‌تى دانیشتنێكى ئه‌زموونى كۆنگره‌ى نۆیه‌مى نێوده‌وڵه‌تى سه‌نته‌رى له‌نده‌ن سه‌باره‌ت لێكه‌وته‌كانى كۆڤید 19 كرد، ئه‌و دانیشتنه‌ش زیاتر ته‌وه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌خۆگرتبوو له‌باره‌ى لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆڕۆنا، دیاره به‌شێك لهتوێژهرهرانى زانكۆى وڵاتان وه‌ك جه‌زائیر و لوبنان و فه‌له‌ستین و قه‌ته‌ر و عێراق به‌شداریان له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه كردبوو، راگرى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین سه‌ره‌ڕایى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌شێك له‌و دانیشتانهى كرد و به‌ناوى زانكۆى سه‌لاحه‌دین هیواى خواست له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا له‌رێگه‌ى توێژینه‌وه‌كاندا بتواندرێ چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌موو لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆڕۆناى كۆڤید 19 بدۆزرێته‌وه.