
به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى زانستى
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له د.ئیدریس هادى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارى زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى كرد، ئه‌مه‌و سه‌رۆكى زانكۆ پیرۆزبایهكى گه‌رمى لێ‌كرد به‌بۆنه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى زانستى بۆ پرۆفیسۆرى یاریده‌ر، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه د.ئیدریس هادى له‌پێشوودا سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بووه، له‌پاشاندا چه‌ندین پۆستى حكومى وه‌رگرتووه، ئێستاش سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارى زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تییه له‌هه‌ولێر.