
به‌ناونیشانی (پێشه‌نگی هه‌ره پێشه‌وه) زانكۆی سه‌لاحه‌دین مه‌راسیمی پێشه‌نگبوونی سازكرد
به ئاماده‌بوونی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پ.د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و حزبی و مامۆستایان و قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 16/1/2010 به ناونیشانی (پێشه‌نگی هه‌ره پێشه‌وه)، زانكۆی سه‌لاحه‌دین مه‌راسیمێكی به‌بۆنه‌ی پێشه‌نگبوونی له ریزبه‌ندی زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی 2019 سازكرد.
مه‌راسیمه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، دواتر پ.د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ له وتارێكیدا گوتی: خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین زانكۆی كوردستان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی راده‌گه‌ینێ و سه‌ر لوتكه‌ی ریزبه‌ندی زانكۆكانی كوردستانی گرتووه. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی كه‌موڕییه‌كانی وه‌كو نه‌بوونی كه‌مپی زانكۆ و كۆنی باڵه‌خانه‌كان و جیابوونه‌وه‌ی به‌شه بزیشكییهكان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به‌ڵام به هه‌وڵ و كۆششی مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه به به‌رهه‌می لۆكاڵی له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و ئه‌كادیمی به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان توانیمان ئه‌م پله‌یه به‌ده‌ست بهێنین. توێژینه‌وه‌ی زانستی و و بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له گۆڤاره زانستییه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌كادیمی و لۆكاڵی و هه‌بوونی ستافی ئه‌كادیمی، ئه‌كتیڤكردنی په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستایان و قوتابیان،....هتد یه‌كێك بووه له هه‌وڵ و كۆششه ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆمان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی زانكۆكانی جیهان هه‌نگاو ده‌نێت، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و خانه‌ی سێ هه‌زاره‌كان هه‌نگاو ده‌نێت. ئێمه وه‌كو زانكۆی سه‌لاحه‌دین له خزمه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمین نه‌ك له زانكۆمان به‌ڵكو له هه‌موو زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستان و كه له دروست بوونی زانكۆكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به حكومی و تایبه‌تییه زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌رده‌م ده‌ست پێشخه‌ری و ده‌ستی زانستی بۆیان درێژ كردووه. هیوادارین ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی هه‌مانه به‌تایبه‌تی بوونی كه‌مپێكی نوێی زانكۆ كه چه‌ندین ساڵه زانكۆی سه‌لاحه‌دین لێی بێبه‌شه، هیوادارین له ساڵی نوێ و له‌م كابینه نوێیه‌دا ده‌ست به دروستكردنی كه‌مپی نوێی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بكرێت. دووباره سوپاسی یه‌كه به یه‌كه‌ی مامۆستایان و قوتابیان و یه‌كه‌ی كارگێڕی زانكۆمان ده‌كه‌ین، بۆ به‌ره‌و پێشچوونی زیاتری ره‌وتی زانستی، هیوای كاری زانستی و ئه‌كادیمی زیاتریان لێ ده‌كه‌ین.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی سه‌لاحه‌دین ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی بڕوانامه‌ی رێزلێنان.