
به هاوبه‌شی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، دووه‌مین كۆربه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه به‌ڕیوه‌چوو
ئه‌مرۆ به‌رواری ١٩ی ٥ی ٢٠٢٢له هۆتێل شیڕاتۆن، له ژێر چاودێری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی پ.ی.د.کامەران یونس محەمەد ئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر و پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و پ.د.مسته‌فا صابر عه‌تار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د.شێروان صالح یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندن ، دووه‌مین كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه به هاوبه‌شی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و زانكۆی تیشكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
د. کارزان شێخ موحسین ڕێكخه‌ری كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه دووه‌مین كۆڕبه‌نده ئه‌نجام ده‌درێت، ئامانج له‌م كۆڕبه‌نده به‌ستنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستییه به ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له داهاتوو سوودی لێوه‌ربگرین بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری و دانانی پلان بۆ داهاتووی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاولاتییان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر