
باڵێۆزی هۆڵەندا لەعێراق سەردانی سەرۆکایەتی زنکۆی کرد
پ.د جەوھەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆدا پێشوازی لە (ميشيل رينتينار) باڵێۆزی ھۆڵەندا لە عیراق و شاندی یاوەری کرد. لەمیانی کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕۆڵی وڵاتی ھۆڵەندا کرا لە گشت سێکتەرەکان و بەتایبەتی لە بواری خوێندن و یارمەتی و ھەماھەنگی نێوان زانکۆکانی ھۆڵەنداو زانکۆی سەلاحەدین ، ئەمەو لە ماوەی پێشوودا چەندین کۆنفرانس و سیمینار و وۆرک شۆپ ئەنجامدراوە لەمەڕ پڕۆژە بەردەوامەکانی (OKP-TMT) کە سوودی زۆری ھەبووە بۆ خێرا کردنی پێشکەوتنەکان و ڕەنگدانەوەی باشی ھەبووە لە بوارەکانی ئاو و کشتوکاڵدا، بەتایبەتی لەگەڵ کۆلیژی ئەندازیاری کشتوکاڵ.
هاوکات باڵێۆزی وڵاتی هۆڵەندا لەلای خۆیەوە ڕۆڵی زانکۆی سەلاحەدینی بە گرینگ نیشاندا لە پێگەیاندن و پێشکەوتوویی وگرنگیدان بە شێوازی زانستی بۆ بەڕیوە بردن و پەیڕەو کردنی سیستەمی تەندروستی و بەڕێوەچوونی خوێندن بەشێوەی ئۆنڵاین.هەروا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ھەر ھەماھەنگییەک.
ئەوەی شیاوی باسە، راگری کۆلیژی ئەندازیاری کشتوکاڵ، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆدا ئامادەی ئەو کۆبوونەوە بوون.