
باڵه‌خانه‌ی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان ڕاده‌ستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرا
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲ ـی ۱۰ ـی ۲۰۲٤ به ئاماده‌بوونی " د.پشتیوان سادق " و "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و "مو‌سا احمد "سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و كونسوڵی كوێت و سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی و کەنعان خەیلانی باڵه‌خانه‌ی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان ڕاده‌ستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرا
دروستكردنی پڕۆژه‌ی باڵه‌خانه‌ی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان، له ژێر چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هاوكاری كونسوڵخانه‌ی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگای خێرخوازی ئەنجامدرا.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی به‌هاناوه‌چوونی كوێتی به‌ڕێوه‌ده‌چوو و به‌سوپاسه‌وه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی نوێنه‌ری پارهدهره له‌م پڕۆژه ناوازه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانكۆی سه‌لاحه‌دین خاوه‌ن پڕۆژه‌یه.
شانازیه بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌دین یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی به‌هاناوه‌چوونی كوێتی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كانه له هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێر، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له جنوبی عێڕاق باڵه‌خانه‌ی دروستكردووه به‌ڵام له شاری هه‌ولێر یه‌كه‌م باڵه‌خانه‌یه بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر، دروست كراوه.
دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان یه‌كێك بوو له پێویستییه گرنگهكهكانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، چونكه باڵه‌خانه‌ی ئه‌م كۆلێژه ته‌واو شێواو بوو له شوێنێكی نا شایسته بوو له ڕووی جوگرافیه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرفتێكی زۆر بۆ هاتووچوۆی قوتابییان دروست ده‌بوو و بۆ خوێندن تیایدا گونجاو نه‌بوو.
ئه‌وه‌ی گرنگه نابێت ڕۆڵی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌بیربكه‌ین له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام بۆ كار و پڕۆژه‌ی له‌م شێوه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵه‌ی به‌هاناوه‌چوونی كوێتی متمانه‌ی خۆیان به ده‌زگای خێرخوازی بارزانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م كۆمه‌له‌یه بكه‌ن تا سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌كانیان بكه‌ن له عێراق و كوردستان.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بایه‌خ و سه‌رنجه ئه‌م باڵه‌خانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری سه‌رده‌می دروستكراوه، له‌سه‌ر ڕوبه‌ری 13000 مه‌تر دووجا و به كولفه‌ی (530، 556، 4 )دۆلار ، ماوه‌ی دروستكردنه‌كه‌ی 456 ڕۆژ بوو.
باڵه‌خانه‌ی هۆلی خوێندن پێكدێت له سه‌ر ڕوبه‌ری 6800 مه‌تر دوجا دروستده‌كرێت، له 24 هۆڵی خوێندن ، 3 ژووی سه‌رۆك به‌ش ، 1 كتێبخانه، 2 تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت، 9 ژووری خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه ، 32 ژووری مامۆستا،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باڵه‌خانه‌ی ڕاگرایه‌تی و كارگێریه‌كان له 2 نهۆم پێكدێت ، له‌سه‌ر رووبه‌ری 1200 مه‌تر دووجا دروست ده‌كرێـت.
نووسینگه‌ی ڕاگر 1 ژوور
یاریده‌دره‌ی ڕاگر 1 ژوور
نووسینگه‌ی به‌شه‌كانی كارگێری 24 ژوور
ژووری خزمه‌تگوزاری 4 ژوور
باڵه‌خانه‌ی چه‌ند هۆڵێك له‌سه‌ر رووبه‌ری 900 مه‌تر دووجا
باڵه‌خانه‌ی كۆگا له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 500 مه‌تر دووجا
باڵه‌خانه‌ی پرسگه له‌سه‌ر رووبه‌ری 130 مه‌تر دوجا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 8000 هه‌زار مه‌تر دووجا ده‌مێنێته‌وه بۆ شه‌قام و باخچه شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل.
له كۆتاییدا زۆر سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم و كونسوڵخانه‌ی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی به‌هاناوه‌چوونی كوێتی و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌كه‌م، هیوادارین به‌رده‌وام بن له هاوكاری كردن و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان .