
پ.د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ شاندى کونسڵگەرى چین
پ.د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین پێشوازى لەشاندێکى کونسڵگەرى چین لەهەوڵر کردکە پێکهاتبوو لە وانگ شۆنگ جێگرى کوسڵى چین لە هەولێر، مایا لۆنگ بەشى رۆشنبیرى لە کونسڵگەرى چین لەهەولێر، ئەمەو لەسەرەتا باس لەپەیوەندییەکانى نێوان زانکۆى سەلاحەددین و زانکۆکانى چین کرا، تا پەیوەندییەکان لەنێوان هەردوو تا سوود لەهەموو ئاڵوگۆڕییەکان وەربگرن سەبارەت بە پەروەردە و فێرکردن و هەروەها ئەو پەیوەندییانە بەردەوام بێ بۆ زیاتر لەیەکتر گەیشتن لەبوارەکانى زانست و زانیارى و پەیڕەوکردنى پرۆگرامەکانى هەردوو لا، لەپاشاندا باس لەکردنەوەى بەشى زمانى چینى لە کۆلیژى زمانى زانکۆى سەلاحەددین کردا، باس لەهەموو ئەو پێداویستیانە کرا کە پێویستە هەردوو لا پەیڕەوى بکەن بۆ کردنەوە و سەرکەوتنى ئەو بەشە، ئەمەو سەرۆکى زانکۆ خۆشحاڵى خۆى دەربڕى سەبارەت بەکردنەوەى بەشى زمانى چینى و بڕیاریشە لە ساڵى داهاتوو ئەو بەشە لە کۆلیژى زمانى زانکۆى سەلاحەددین بکرێتەوە، ئەوەى شایانى باسە لەم دانیشتنەدا یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و راگرى کۆلیژى زمان و بەڕێوەبەرى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەى دانیشتنە بوون.