
د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ د.سرود ئەلمەقدەسی (ئەندامی پەرامانی کوردستان) و سەرۆکی بەشی سریانی لەزانکۆی سەلاحەدین
د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازى لە د.سرود ئەلمەقدەسی (ئەندامی پەرامانی کوردستان) و سەرۆکی بەشی سریانی لەزانکۆی سەلاحەدین کرد، لەدیدارەکەدا کە مامۆستایانی بەشی سریانی ئامادەبوون بە گرنگیەوە لەو بایەخدانە زۆرەى زانکۆی سەلاحەدینیان روانی کە بەبەردەوام کار لەسەر پێشخستنی ئەو بەشەدا دەکات لە زانکۆ. بۆ ئەم مەبەستە سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆ کرا بۆ دامەزراندنی بەشێکی تایبەت بە زمانی سریانی. پاشان ئامادەبووان رێکەوتن لەسەر ئەوەی ئەو بەشە زیاتر بەرەو پێش ببەن بەتایبەت لەرووی پەرەپێدانی پرۆگرامەکان و دابین کردنی ستافێکی باش بۆ ئەو بەشە. هەر لەپێناو ئەم ئامانجەدا بریادرابە دامەزراندنی سەنتەرێکی ستراتیژی تایبەت بە زمانى سریان لەزانکۆی سەلاحەدین. لەکۆتاییشدا بریاردرا کە دووەمین کۆنفرانسی تایبەت بەزمانی سریانی لە ووڵاتی ئەڵمانیا بەرێوەبچێت. شایەنی باسە زانکۆ سەلاحەدین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەمین زانکۆیە کە بەشێکی تایبەتی بە زمانی سریانی کردەوەو لە هەمان کاتدا کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بەو زمانە سازکرد.