
بەشی سامانی ئاژەڵ، پڕۆژەی بەرخی دابەستەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، پڕۆژەی بەرخی دابەستە جێجەجێدەکرێت و لە ڕێگای تیمێکی پسپۆڕ و شارەزا ئەم پڕۆژەیە سەرپەرشتی دەکرێت.
جێگای ئاماژەپێدانە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان یەکێکە لەو کۆلێژەی کە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و لە داهاتوودا لە زۆربەی بوارەکان ئەم کۆلێژە بەرهەمی خۆی دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لەڕێگەی ڕاوێژ و گفتوگۆ و بەدواداچوون کردن، لە هەوڵی ئەوەدایە لە داهاتوودا کارگەیەکی مۆدێرن و سەردەمی شیر بکاتەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر