
بەشی فڕۆکەوانی لەزانکۆی سەلاحەدین دەکرێتەوە
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی کوردستان 24 باسی لەکردنەوەی بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی لەکۆلیژی ئەندازیاری زنکۆی سەلاحەدین کرد، جەختیشی لەوە کردەوە، کە بۆ خوێندنی ساڵی 2020_2021 قوتابیان دەتوانن داواکاری لەرێگەی زانکۆلاینەوە داواکاری بۆ ئەم بەشە پڕ بکەنەوە.