
بەسەرکردنەوەی بەشەناوەخۆیی ۱۸ ی شوبات
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٥ ی ۹ ی ۲٠۲۲ تیمێکی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بۆ مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی قوتابییانی بەشەناوەخۆیی و بەدواداچوون بۆ چۆنییەتی ڕاییکردنی مامەڵەی قوتابییان سەردانی بەشەناوەخۆیی ۱۸ ی شوباتی کچانیان کرد.
شایەنی باسە ئەم تیمە سەردانی تەواوی باڵاخانە و ژوورەکانی ئەم بەشەناوەخۆییەیان کرد، بۆ ئەوەی بە باشترین شێواز پێشوازی لە قوتابییان بکرێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.