
ڕێککەوت ۹ـی ۱۱ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د. سمیر جودت بلال" بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی وەک نوێنەری زانکۆی سەلاحەدین لە شاری بەغداد بەشداری لە کۆبوونەوەی تایبەت بە بەڕێوەبەرانی سەنتەرە چالاکەکانی توێژینەوە لەسەر عیراق
کرد.
ئەم چالاکییە زانستییە لە ژێر ناونیشانی "سەنتەرەکانی توێژینەوە لە ئێستا و ڕێگەی بەرەوپێشبردنیان لە پێناو خزمەتی زیاتری کۆمەڵگە و دامودەزگا حکومییەکان" لە لایەن پەیمانگای ئینکی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان ڕێکخرابوو بە بەشداریکردنی چالاکترین و ناسراوترین زانکۆ و سەنتەرەکانی توێژینەوە لەسەر ئاستی عێراقدا لە پسپۆڕی جیا جیادا.
شایانی باسە بەڕێز "سەید عمار ئەلحەکیم " وەک قسەکەر بەژداربوو لەم کۆڕە زانستییە وچەندین ڕاسپاردە و دەرئەنجامی گرنگی تێدا گەڵاڵە کرا.
هەروەها جەخت لە جیاوازی نێوان سەنتەرەکانی توێژینەوە و سەنتەرەکانی فیکری کرا و ڕۆڵی سەنتەرەکانی توێژینەوە بە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی پێشکەوتنی ووڵات دانرا بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە بوارە جیاجیاکاندا و داڕشتنی پلانە ستراتیژییەکانی ووڵات.
هەروەها چەندین لێژنەی هەماهەنگی و گروپی توێژینەوە پێکهێنرا بۆ کاری زانستی هاوبەش لە نێوان زانکۆکان و
سەنتەرەکانی توێژینەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.