
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە گەڵ (ئەلیستبیر بۆرت) وەزیرى کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفریقیا،یاریدەدەرى باڵیۆزى بەریتانیا لە عیراق ،کونسڵى گشتى و بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى رۆشنبیریى بەریتانى لە عیراق
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بە یاوەرى سەرۆک زانکۆکانى سلێمانى و دهۆک و ئیشک و گەشەپێدانى مرۆیى و نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ، دیدارێکییان لە گەڵ (ئەلیستبیر بۆرت) وەزیرى کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفریقیا،یاریدەدەرى باڵیۆزى بەریتانیا لە عیراق ،کونسڵى گشتى و بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى رۆشنبیریى بەریتانى لە عیراق ئەنجامدا.
لە دەستپێکى دیدارەکەدا نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە وتەیەکدا هیواى خواست کە ئەو دیدارانە ئەنجامى سەرکەوتوویان هەبێت بۆ بەرژەوەندى خوێندن لە زانکۆکانى کوردستان و بەریتانیا .
دواتر د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بە تێرو تەسەڵى تیشکى خستە سەر پرۆسەى خوێندنى باڵا لەهەرێمى کوردستان و ئەو گۆڕانکارییە ئەرێنیانەى لەو ساڵانەى دواییدا لەو سێکتەرەدا هاتونەتە دى،بە تایبەتیش ئاماژەى بە هەنگاوە سەرکەوتووەکانى کانى زانکۆى سەلاحەدین کرد لەو بوارەدا، دواى ئەوەش سەرۆک زانکۆکان تیشکییان خستە سەر ئەرک و پەیامى زانستى زانکۆکانى خۆیان، وەزیرى بەریتانى جەختى لە سەر هاوکارى و هەماهەنگى زانستى بەریتانیا کردەوە بۆ زانکۆکانى کوردستان لە رێگەى ئەنجومەنى رۆشنبیریى بەریتانى بە تایبەت لە بوارەکانى راهێنانى مامۆستایان و پەرەپێدانى زمانى ئینگلیزى و بەرنامەى سەرکردایەتى کردن و دڵنیایى جۆرى ،دواتر دیارى زانۆى سەلاحەدین و زانکۆى ئیشک پێشکەش بە وەزیرى بەریتانى کرا .