
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی 27 ی 11 ی 2024 به ئاماده‌بوونی " د.هێمن هەورامی" ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و " پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین "سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین " پ.د.ئیدریس هەرکی " سەرۆکی زانکۆی پۆلتەکنیک و " د.ژاڵە سعید " بەڕێوەبەری گشتی لە وزارەتی خوێندنی باڵا و" پ.د.حسین سعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و" پ.د.هیوا مجید" ڕاگری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان دیداری ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی کۆلێژی زانستە سیاسسیەکان زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و تیشكی خسته سه‌رگرنگی ئه‌م جۆره دیدار و گفتوگۆ ئه‌كادیمیی و سیاسییانه و خۆشحاڵی خۆی بۆ ده‌ربڕی و به‌گرنگ وه‌سفی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ده‌كرێت ڕاسپارده‌ی ئه‌م دیداره ئاڕاسته‌ی لایه‌نی پهیوهندیدرار بكرێت وه‌ك چاره‌سه‌ی ئه‌م كێشانه سوودی لێوه‌ربگیرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له به‌شێكی تری ئه‌م دیداره پانێڵێك به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا تیشكخرایه سه‌ر ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
ڕێبازەکانی ئەندازەی بنیاتنانی دەوڵەت و حکومڕانی باش ـ پ.د..عامر حسن فیاض
پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ـ پ.د.شێرزاد نەجار
کاریگەرییەکانی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر گەشەپێدانی بەردەوام ـ پ.ی.د.خنسا محمد جاسم الشمری
ناکۆکی دارایی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستووری ۲٠٠٥ ـ پ.د.خیری ابراهیم
بەڕێوەبەری پانێڵ ـ پ.د.خمیس البدری
پانێڵی دووەم
ئیشکالییەتی سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان ـ پ.د.سردار قادر
ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێم ئالنگاری و دەرفەتەکان ـ پ.د.خالد عبداللە
جەدەلییەتی پەیوەندی نێوان مەرکەزیەت و فیدڕاڵییەت ـ د.عبدالحکیم خسرۆ
د.شاخەوان محمد ـ بەڕێوبەری پانێڵ