
شاندێک لە مامۆستایانی بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا زانکۆی سەلاحەدین بەشدارییان لە کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی هاوبەشی نێوان " زانکۆی سەلاحەدین، زانکۆی دهۆک، زانکۆی سلێمانی" کرد.
ئەم کۆنفڕانسە بەدروشمی "پێشخستنی سیستەمی یاسا لە هەرێمی کوردستان" و بەسەربەرشتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ژێر ناونیشانی" ڕۆڵی یاسا نیشتیمانییەکان لە ڕوبەڕوو بوونەوەی ئاستەنگە هاوچەرخەکان " بەڕێوەچوو و هەریەکە لە " د.علی طە" سەرۆکی بەشی یاسا و ژمارەیەک مامۆستایای کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین تیایدا بەشداربوون
جێگای باسە لەم کۆنفڕانسە چەندین توێژینەوەی زانستی پێشکەشکران.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.