
ۆورکشۆپی ئەلیکترۆنکردنى لێژنەى ئەزموونەکان
بەئامادەبوونى پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین، یاریدەرانى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارەکانى توێژینەوەى زانستى و کارگێڕى و دارایى کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئەلیکترۆنکردنى لێژنەى ئەزموونەکان لە هۆڵى ئەنجوومەنى زانکۆ سازکرا، ئەمەو باس لە لێژنەى ئەزموونەکانى کۆلیژەکان کرا، کە پێشتر بەچەندین شێوازى کلاسیکى بەڕێوە دەچوو.
کۆبوونەوەکە جەختى لەئەلیکترۆنیکردنى خشتەى تاقیکردنەوەکان کرد و باسیشى لەهەموو لایەنەکانى تاقیکردنەوە و ئەزموونەکان کرا وەک خشتەى چاودێرى و خشتەى نمرەکان و کۆ نمرەى ساڵانە، تابلۆى ئاگادارییەکان هەموو ئەمانە بەشێوازى پێشتر نابێ بەڵکو لەجیاتى کاغەز بەقیڕۆدان لەمەودوا هەموو ئەو بابەتانەى کە ئاماژەیان پێکرا لە ماڵپەڕى زانکۆى سەلاحەددین-هەولێر بڵاو دەکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە هەر مامۆستایەک لەلاپەڕەى خۆیدا هەموو ئەو بابەتانە بڵاو دەکرێتەوە، هاوکات لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین بابەت و بۆچوونى جۆراوجۆر خرایە روو، بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنى بوارەکە، تا مامۆستا و قوتابیانى زانکۆ سوودێکى زیاتر لێ ببینن، هەر بۆ ئەمە بەڕێوەبەرى تەکنەلۆژیاى زانیارى IT بەداتاشۆ هەموو زانیاریەکانى پێشکەشکردن بەمەبەستى زیاتر ئاشنابوون بەهەموو بابەتەکانى ناو ماڵپەڕى زانکۆى سەلاحەددین-هەولێر.
ئەوەى شیاوى باسە هەر لەوێدا بەرپرسانى ماڵپەرى کۆلیژەکان و لێژنەى تاقیکردنەوەى کۆلیژەکان و بەڕێوەبەرانى ناو سەرۆکایەتى زانکۆ بەشدارى ئەو کۆبوونەوەیان کرد و هەر یەک لەلاى خۆیەوە بۆچوونى خۆى دەربڕى بۆ دەوڵەمەندى بوارى تەکنەلۆژیاى زانیارى لەنێوەندى ماڵپەرى کۆلیژەکان و ماڵپەڕى زانکۆى سەلاحەددین.