
59 داواکار لەخولی نوێی پێداگۆجی بەشداربوون
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، بەمەبەستی ئاگاداربوون لەخولەکانی پێداگۆجی سەردانی سەنتەری ئیبن سینای کرد، ئەمەو لەوێدا لەنزیکەوە ئاگاداری رەوشی خولەکانی پێداگۆجی-رێگاکانی وانە وتنەوە بوو، هاوکات کردنەوەی خولەکانی پێداگۆجی ئامانجی ئامادەکردنی مامۆستایە تا ئاگاداری هەموو لایەنەکانی گوتنەوەی وانەکان بێت و لەم رێگەیەوەش دوای پێدانی نازناوی زانستی، مامۆستایان بتوانن بەنوێترین شێوە وانەکان لەهۆڵەکانی خوێندن پێشکەش بەقوتابیان بکەن. هەروها لەخولی ئەمجارەی پێداگۆجی 59 داواکاڕ لەزانکۆ و وەزارەتی پەروەردە بەشداریان کردووە، خولەکە 6 مانگ دەخایەنێ، خوێندنیش بەشێوەی ئاوێتە دەبێ، جگە لەوەی هەموو رێنماییە تەندروستییەکانپەیڕەو دەکرێ، ئەوەی شیاوی باسە یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەڕێوەبەری سەنتەری ئیبن سینا ئامادەبوون لەکردنەوەی ئەم خولەدا.