بهڕێوهبهرایهتی بهدواداچوون
له ساڵی ٢٠١١ بهناوی بهڕێوهبهرایهیت پلاندانان و بهدواداچوونهوه دامهزراوهو له ساڵی ٢٠١٤ ههڵوهشاوهتهوه، بهڵام له ١\١\٢٠١٩ جارێکی دیکە بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی بە دواداچوون دامەزراوە. ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئێستا تەنها یەک یەکەی هەیە بە ناوی هۆبەی راگەیاندن، بەڵام لەسەر چەندین تەوەرەی سەرەکی کار دەکات وەک:
- سەرپەرشتیکردنی کاروبارە کارگێڕیی و زانستییەکانی زانکۆو بە دواداچوون بۆ کەموکوڕییەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی.
- سەرپەرشتیکردنی لێژنەی باڵای هەماهەنگی و بەدواداچوونەوەی زانکۆ کە پێکهاتووە لە یاریدەدەرانی پێشترووو پێشوی سەرۆکی زانکۆو راگرو سەرۆک بەشەکانی پێشووترو پێشووی کۆلێژەکان و کەسانی بە ئەزموون و قاڵبوی بواری کارگێڕی و زانستی.
- سەرپەرشتیکردنی کاروبارە میدیاییەکانی زانکۆ لە رێگەی یەکەی راگەیاندنەوە وەک گۆفاری زانکۆپرێس، هەواڵەکانی تایبەت بە زانکۆ، وێنەگری کۆلێژەکان، یەکەی راگەیاندنی کۆلێژەکان.
- سەرپەرشتیکردنی کۆنگرەو کۆنفڕانس و وۆرکشۆپ و سیمپۆزیۆم و پێشانگاو فیستیڤاڵ و ئاهەنگ و چالاکییە هەمەجۆرەکانی زانکۆ.
پسپۆڕی و دەسەڵاتی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بە دواداچوون
دەستنیشانکردنی پسپۆڕی بهڕێوهبهرایهتی به دواداچوون و دهسهڵات و پەیوەندی کاری بهڕێوهبهری بەڕێوەبەرایەتی بە دواداچوون کە لە بڕگەی ( یەکەم، دووەم، سێیەم)دا هاتووە:
یهكهم: پسپۆڕی بهڕێوهبهرایهتی به دواداچوون
ئامانجی ئهو بهڕێوهبهرایهتییه سهرپهرشتیكردنی كاروباری میدیایی و كۆنفڕانس و چالاكییه زانستی و هونهری وهرزشییەکان و به دواداچوونی كاروباره كارگێڕی و زانستییهكانی زانكۆیه، بە مەبەستی پێشخستنی تواناسازی زانستی و کارگێڕی و هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆلێژو بەڕێوەبەرایەتی و سەنتەرەکانی زانکۆ.
- سەرپەرشتیکردنی چالاکییە زانستییەکانی وەک : کۆنگرە، کۆنفڕانس، وۆرکشۆپ، سیمپۆزیۆم، پێشانگای زانستی و گشتی، فیستیڤاڵ، کەرنەڤاڵ، چالاکی هونەری لەسەر ئاستی زانکۆو هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆلێژو بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆ.
- بە دواداچوون بۆ گرفتە کارگێڕییەکان و پێشکەشکردنی راسپاردە بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان راستەوخۆ بە سەرۆکی زانکۆ.
- سەرپەرشتیکردنی تیمی لێژنەی هەماهەنگی و بەدوادچوونەوەی سەرۆکایەتی زانکۆ.
- کۆکردنەوەی داتاو زانیاری و شیکردنەوەی ئەو زانیارییانە بە مەبەستی دانانی نەخشەرێگەی زانستی گەشەپێدانی یەکە کارگێڕییەکان.
- بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چالاکییەکانی زانکۆ لە میدیا ناوەخۆییەکان بە ( نووسراو، بینراو، بیستراو).
- دەرکردن و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری ( زانکۆ پرێس) بە شێوەی وەرزی.
- سازکردنی کۆبوونەوەی مانگانە و وەرزی لەگەڵ یەکەی راگەیاندنی گشت کۆلێژەکان.
- کردنەوەی خولی پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان لە پسپۆڕی جیاواز بە هەماهەنگی سەنتەری فێرکردنی بەردەوام بۆ کارمەندانی زانکۆ.
- بڵاوکردنەوەی ئاگاداری و جاڕنامەو (اخطار)کردنی فەرمانبەرانی زانکۆ لە رۆژنامەکاندا.
- رۆماڵکردنی میدیایی گشت چالاکییە هەمەجۆرەکانی زانکۆ.
- نوسینی لافیتە بۆ گشت بۆنە نەتەوەیی و نیشتیمانی و زانکۆییەکان.
- دەرکردنی ساڵنامەی ئەکادیمی زانکۆیی.
- بەشداریکردنی لە لێژنەکانی تایبەت بە بە دواداچوون و راگەیاندن.
- سەرپەرشتیکردنی رێکخستنی وێنەگرانی کۆلێژەکان.
- بە دواداچوونەوەی هەر هەواڵێک کە لەسەر دامودەزگاکانی زانکۆ بڵاوکرابێتەوەو وەڵامدانەوەیان لە کاتی پێویست، دوای گەڕانەوەی بۆ خودی سەرۆکی زانکۆی(أصیل).
- ئامادهكردنی توێژینهوهنامه له كۆتایی گشت كۆنفڕانس و سیمپۆزیۆم و وۆركشۆپهكان.
- دروستكردنی ههماههنگی له نێوان كۆلێژو بهڕێوهبهرایهتی و سهنتهرهكان بۆ ئهنجامدانی چالاكی ههمهجۆری هاوبهش.
دووهم: دهسهڵاتی بهڕێوهبهری به دواداچوون
- راسپاردەکردنی پێکهێنانی لێژنەی تایبەتمەند بۆ پەرەپێدانی کاروبارە کارگێڕی و زانستییەکان.
- سەرپەرشتیکردن و رێکخستنی هۆبەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.
- چاودێڕیکردنی کارگێڕی و لێپرسینەوەی فەرمانبەران لە کاتی کارکردنی رۆژانەو بە دواداچوونەوەی مانگانە بۆ کارەکانیان.
- دابەشکردنی کار و دەستنیشانکردنی تایبەتمەندی کار (Job description) و بەرپرسیاریەتی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەراتییە.
- واژووكردن لهسهر ئهو نوسراوانهی ئاڕاستهی( كۆلێژهكان، بەڕێوەبەراتییەکان، سەنتەرەکان، دەزگاکانی راگەیاندن) دەکرێت پاش رەزامەندی سەرۆکی زانکۆ.
- بە دواداچوون بۆ راپۆرتی وەرزی کاروبارەکانی گشت کۆلێژو بەڕێوەبەراتی و سەنتەرەکان.
- بە دواداچوون بۆ راپۆرتی مانگانەی کارو بەرهەمی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.
- واژووکردن لەسەر فۆڕمی فەرمانبەران بۆ بنکەی تەندروستی زانکۆ بە مەبەستی پشکنین و چارەسەرکردنیان.
- ئامادەبوون لە کۆڕو کۆبونەوە فەرمییەکان و خوێندنەوەی وتار بە نوێنەرایەتی زانکۆ دوای راسپاردنی لەلایەن سەرۆکی زانکۆ.
- بەشداریکردن لە پڕۆگرامی میدیایی و قسەکردن بە ناوی زانکۆ، بە رەزامەندی و راسپاردنی خودی سەرۆکی زانکۆ.
- دەرکردنی نامیلکەو برۆشەرو بڵاکراوەی تایبەت بە زانکۆ.
- رێکخستنی چاوپێکەوتنەکانی سەرۆکی زانکۆ بۆ میدیاکان.
- سەرپەرشتیکردنی وێنەگرتنی ساڵانەی ئەنجومەنی زانکۆ.
- پێشنیاری کردنەوەی هۆبەو بەشی تازە و دامەزراندنی کارمەندی پسپۆڕ بە مەبەستی پێشکخستنی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.
- واژووکردن لە لەسەر فۆڕمی بەرزکردنەوەی پلەو بەخشتی سەرمووچەی ساڵانەی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە خانەی سەرۆکی زانکۆ.
- بەرزکردنەوەی رەزامەندی بەخشین لەسەر مۆڵەتی ئاسایی و نەخۆشی زیاتر لە (٧) رۆژ و مۆڵەتی خوێندن.
- پێدانی مۆڵەتی کاتی رۆژانە (٢) دوو کاتژمێر بۆ فەرمانبەران و بە هەماهەنگی بە بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی بە مەرجێک کاریگەری نەخاتە سەر سستی کاروبارەکان.
- پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بۆ فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بە مەرجێک لە (٧) رۆژ زیاتر نەبێت لە ناوەوەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەچاوکردنی رێنماییەکانی مۆڵەت و پەسەندکردنی مۆڵەتی نەخۆشی.
- راسپاردنی سزا بەسەر فەرمانبەرانی کەمتەرخەم لە کاتی جێبەجێنەکردنی ئەرکانیان بەرچاوکردنی یاسای رێککاری فەرمانبەرانی دەوڵەت.
- پێشنیاری ئاڕاستەکردنی نوسراوی سوپاس و پێزانین و پاداشتکردنی فەرمانبەرانی لێهاتوو و کارامەو داهێنەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.
- راسپاردنی ( دامەزراندن، تەنسیب، پێویست نەبوون) لە راژەی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەو روونکردنەوەی هۆکارەکەی.
- پێشنیاری راسپاردنی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بۆ کاری زێدەگی لە دوای دەوامی فەرمی بۆ ماوەی (٢) کاتژمێری رۆژانە بە پێی رێنماییە داراییە جێبەجێکراوەکان.
- هەڵسەنگاندنی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەو بەرزکردنەوەی بە شێوەی راپۆرتی ساڵانە بۆ سەرۆکی زانکۆ.
- راسپاردنی بەخشینی دەرماڵە بۆ فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بە پێی پسپۆڕی و رەچاوکردنی رێنماییە داراییە جێبەجێکراوەکان.
- پێشنیاری دامەزراندنی فەرمانبەران بە شێوەی (گرێبەست) بۆ پڕکردنەوەی کەمی ژمارەی فەرمانبەران لە میلاک، بە مەبەستی خێرا راییکردنی کاروبارەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.
- راسپاردنی چەسپاندنی فەرامانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، دوای تەواوکردنی ماوەی یاسایی پێویست.
- راسپاردەی چەسپاندنی تەمەنی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.
- راسپاردەی بەخشینی ئەو دەسەڵاتانەی سەرەوە بۆ یەکێک لە بەرپرسی هۆبەکان یا یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە کاتی مۆڵەتی( ئاسایی- نەخۆشی- شاندنکردن)ی بەڕێوەبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.
- دابهزینی دهسهڵاتهكانی بهڕێوهبهر ئهو بهڕێوهبهرایهتییه بۆ بهرپرسی هۆبهكان رهزامهندی سهرۆی زانكۆ.
- بەخشینی هەر دەسەڵاتێکی دیکە کە سەرۆکی زانکۆ پێی دەسپێرێت.
سێیهم: پهیوەندی كار
راستهوخۆ سهر به سهرۆكی زانكۆیه.