وەسفی ۆرکشۆپ
ئەم وۆركشۆپە تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد (AI) بۆ نووسینی ڕاپۆرت و توێژینەوە بە شێوەیەکی زانستی و ئەخلاقی. هەروەها باس لە دەستکەوتەکانى دهكات، ههروهها تیشك دهخاته سهر ئهم بهرنامهو سایتانهى دهكرێت سوودى لێوهربگیریت بۆ نووسینى ڕاپۆرت و توێژینهوهى زانستى، لهههمان كاتدا مامۆستاو ئهكادیمیستهكان له مەترسییەکانى ژیرى دهستكرد ئاگادار دهكاتهوه و چارەسەرە پێشنیارکراوەکان دهخاته ڕوو بۆ ئەوەی بەشداربووان بتوانن بە شێوەیەکی کارا و بەرپرسیارانە سوودی لێ وەربگرن.
ۆڕک شۆپەکە دوو بابەتی سەرەکی لەخۆی دەگرێت، کە ڕاهێنەری یەکەم باس لە دەست کەوتەکانی ژیری دەستکرد دەکات و هەوڵ دەدات کەوا هەندێک لەو توڵ و ئامرازانە ڕوونبکاتەوە بۆ مامۆستایان کەوا پێویستن، ڕاهێنەری دووەم باس لە مەترسیەکانی ژیری دەستکرد دەکات و هەوڵ دەدات کەوا چارەسەری ئەو مەترسییانە بخاتە گەڕ کەوا قوتابیان لە نوسینی توێژینەوەدا پشت بە ژێری دەستکرد دەبەستن.
مەبەستی ۆرکشۆپ
سودمەندبوون لە ژیری دەستکرد بۆ نووسینی ڕاپۆرت و توێژینەوەو ڕوونکردنەوەی چارەسەری ئەو کێشانەی کەوا قوتابییان پشتی پێ دەبەستن لە کاتی نوسینی ڕاپۆرت و توێژینەوەدا.
- ناساندنی دەستکەوتەکانی AI لە نووسین.
- دیاریکردنی مەترسیی سەرەکی.
- فێربوونی چارەسەری پراکتیکی.
- بەرزکردنەوەی هۆشیاری ئەخلاقی.
- دروستکردنی توانای هاوکاری له لايهن AI بۆ مرۆڤ .
کۆلێژی ڕێکخەر
زانسته ئيسلاميهكان- زانكۆي سهلاحهدين-هەولێر
بەرواری پێشنیارکراو، ماوە و شێوازی پێشکەشکردن
دووشهممه ڕێككهوت: 16 / 2 / 2026 كاتژمێر: 10 بهيانى
شوێن : کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان – هۆڵى محمد صاحب النقشبندي-
بە ڕوونی پێناسەکردنی ئامانجی بینەران (قوتابیان، مامۆستایان، پیشەییەکان)
- قوتابیان: له ژێر سايهى ئهم بيرۆكهو پێشنيارانه قوتابى فێری نووسينى ڕاستەقینەى ڕاپۆرت و توێژینەوە دهبن.
- مامۆستایان: فێرى چۆنیەتی چاودێری و بەکارهێنانی ئەخلاقی نووسينى ئهكاديمى دهبن.
- پیشەییەکان: دروستکردنی ناوەڕۆکی خێرا و کوالیتی بەرز.
لە کۆتایی ۆرکشۆپ، بەشداربوو دەتوانێت:
- چهند ئامرازێكى AI بناسێت.
- نووسینهكانى ئهنجامدات بە هاوکاری AI .
- هەڵەکان دیاری بکات.
- سیاسەتی بەکارهێنان دانێت.
- پلانی بەکارهێنانی تایبەتی خۆی دروست بکات.
دیاریکردنی دەرەنجامەکانی فێربوون و لێهاتوویی کە پەرەیان پێدەدرێت
لە کۆتایی ۆرکشۆپ:
- دهتواندرێت چهند دەستکەوتی AI لە نووسین فێرببن و بەکاربێنن.
- دهتواندرێت مەترسی و هەڵەی گشتی و تایبەتی دیاری بکرێت.
- چارەسەرە پراکتیکی زانستى ناوەڕۆک ديارى بکرێت.
- ڕێنمایی و سیاسەتی بەکارهێنانی AI فێرببن.
بەرنامە بە وردەکاری دانیشتنەکان (وتارەکان، کاری گرووپ، مەشقەکان)
- پێشهكى وتهى بهڕێوهبهرى ۆركشۆپ .
- ڕاهێنەری یەکەم : ئامرازەکانی ژیری دەستکرد لە نووسینی ڕاپۆرت و توێژینەوەدا.
- ڕاهێنەری دووەم : لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرت و توێژینەوانەی کەوا قوتابییان بەژیری دەستکرد دەینوسن و چۆنیەتی چارەسەرەکردنی کێشەکان.
لیستی ڕاهێنەران/مامۆستایان و بڕوانامەکانیان
- د. بختيار عبد الرحمن محمد
- م. م. حمد أمين خالد محمود
وردەکاری ڕێگاکانی بەشداری کارلێککەرانە (پرسیار و وەڵام، ئەرکی پراکتیکی)
شیکارکردن و ڕوونکردنەوەی بابەتەکان بە شێوازێکی پڕاکتیکی و ناساندنی چەند تووڵ و بابەتێکی نوێ بە مامۆستایانی کۆلیژ بۆ سوود وەرگرتن لە وانەکانییان.