ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٣ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “ پ.ی.د.ئەمیر چالی “ بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و “ پ.د. کامەران یونس محمدامین “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ د.زیدە محمد “ بەڕێوەبەری گشتی پلاندان لە وەزارەتی کشتوکاڵ“ د.ئامانج برادۆستی “ بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و پ.د.حسێن سەعدی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ پ.د.شریف مولود شریف “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و “ پ.د.سەمیر جودت بیلال “ بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە سیمپۆزیۆمی بەکارهێنانی بنکەداتای پۆرتاڵی (WaPOR) وەرگیراو لە داتاکانی هەستکردن لە دوور (Remote Sensing) بەمەبەستی بەڕێوەبردنی بەردەوامی سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەچوو.
لە ژێر چاودێری یەکەی ژینگە وگۆڕانی ئاووهەوا لە بەرێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بە هەماهەنگی نووسینگەی ڕێکخراوی خۆراک وکشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتوەکان (FAO) لە عێراق ئەنجامدرا.
ئەم سیمپۆزیۆمە چەند پرێزنتەیشن وپانێلێک لە خۆدەگرێت و تیشکی خستە سەر گرنگی وتواناکانی (WaPOR) لە دابینکردنی داتا، شیکردنەوە، بەدواداچوون وبڕیارسازی لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو.
پ. ی. د. هونەر خیاط - زانکۆی سەلاحەددین / بەڕێوەبەری پانێل
د. صلاح الحاج حسن - نوێنەری ڕێکخراوی FAO لە عێڕاق / پانێلیست
د. زیدە محمد کریم - بەڕێوەبەری گشتی پلان دانان و بەدواداچوون - وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو - حکومەتی هەرێمی کوردستان/ پانێلیست
اسیل عبدالحمید - هەماهەنگیکاری پڕۆژەی واپۆر لە ڕێکخراوی FAO / پانێلیست
پ. ی. د. هێمن گەزنەیی - زانکۆی سەڵاحەدین - پانێلیست