وورک شۆپی (سامانی ماسی لە کوردستان، پەرەپێدان و ئالەنگاریەکان لە ئێستا و داهاتوودا)
لە ژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر بەڕێز پ.ی.د. کامەران یونس محمدامین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی وورک شۆپی (سامانی ماسی لە کوردستان، پەرەپێدان و ئالەنگاریەکان لە ئێستا و داهاتوودا) رێکدەخات بۆ خاوەن پڕۆژە ماسیەکان لە هەرێمی كوردستان.
وورک شۆپەکە تیشک دەخاتە سەر گرنگترین خاڵەکانی برەودان بە بەرهەمهێنانی ماسی بە شێوەی زانستی بە تایبەت لە ڕۆژانی ئێستادا و خۆ گونجاندن بە باشترین شێوە لە داهاتوو لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا و ئەو ئالنگاریانەی ڕوو بە ڕووی جوتیاران دەبێتەوە.
ئامانجەکان:
پێشکەشکردنی زانیاری و تێکنیکی نوێ بۆ بەخێوکارانی ماسی ماسی لە هەرێم.
پێشکەشکردنی زانیاری نوێ و ڕوونکردنەوەی رۆڵی سامانی ماسی لە ژیان و ئابووری خەڵکی ناوچەکان.:
توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی ڕوشتی پەرەپێدانی ماسی و تەکنیک و چاکسازیە نوێیەکان.
هاوبەشکردنی ئەزموونە سەرکەوتووەکان لە ناوچەیەکی تر بۆ بەرهەمهێنانی باشتر.
دیاریکردنی ئەو کێشە و مەترسییە سەرەکییە کە لە پەرەپێدان و فرۆشی ماسی دەڕووبەڕووی خاوەن پرۆژەکان دەبنەوە.
ڕوونکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان، گۆڕانکارییە گەرمییە جیهانییەکان.
خۆپاراستن و رووبەروو بونەوەی ئافات و نەخۆشیەکان.