
سیمپۆزیۆمی تایبه‌ت به ڕۆژی جیهانی زمانی دایك
ڕۆژی جیهانی زمانی دایك ،له‌ڕێكه‌وتی( 2ی ڕه‌شه‌مێ، ساڵی 2724كوردی، به‌رانبه‌ر به 21شوباتی 2025م.). به‌شی زمانی كوردی له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌م یاده به‌رز ڕاده‌گرێت،به‌ناونیشانی(زمانی دایك له‌به‌رده‌م ئاله‌نگاریی سیاسی و ته‌كنه‌لۆژیا)دا،كه به‌چاودێری به‌رێز(پ.ی.د.كامران یونس حه‌مه‌ده‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین- هه‌ولێر)ه. كارنامه‌ی چالاكییه‌كهبه‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (پ.ی.د.مزگین عبدالرحمن چاڵی)ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت.به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
1- وتاری به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ(پ.ی.د.مزگین عبدالرحمن).
2- پێشكه‌ش كردنی سمینارێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز(پ.د.حاتم ولیا محمد)
به‌ناونیشانی(سمینارێك له‌باره‌ی زمانی دایك).
3- پێشكه‌ش كردنی سمیناری دووه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز (م.بێوار ڕه‌سووڵ)،به‌ناونیشانی(ئایدۆلۆجیای زمان و سیاسه‌تی زمانی دایك له‌هه‌رێمی كوردستان)دا.
4- پێشكه‌شكردنی سمیناری سێیه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز(د.شیلان عثمان) به‌ناونیشانی(كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا له‌سه‌ر زمانی دایك).
5- پانێڵێك به ناونیشانی (زمانی دایك له‌به‌رده‌م ئاله‌نگاریی سیاسی و ته‌كنه‌لۆژیا)دا،به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌میوانداری به‌ڕێزان:(تاریق كارێزی، م.صباح صالح احمد بنا، د.كوثر نجیب عسكر)،كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێز( پ.ی.د.تانیا اسعد محه‌مه‌د صالح) به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
6- له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كاندا،ده‌وامی ئێواران له‌كۆلێژ، هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری.
ئامانج له‌م چالاكییه‌دا،وێڕای به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م ڕۆژه،هه‌وڵدانی زیاتره بۆ پاراستن و به‌ره‌وپێشبردن و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ زمانی دایك،له‌به‌رانبه‌ر هه‌ژموون و هێرشی زمانانی بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان،هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی گرنگی پێدانی زیاتر بۆ هێنانه پێشه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندنی زمانی كه‌مینه‌كانی وه‌ك:(زمانی توركمان و سریانی)له‌ژێر قه‌له‌م ڕه‌وی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
كات:9:30خوله‌ك -12:30 نیوه‌ڕۆ
4:30خوله‌ك- 6:00ئێوارێ
*شوێن:
-هۆڵی كتێبخانه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی.