یەکەى خوێندنى باڵاى کۆلێژ، هەڵدەستێ بە ئەنجامدانى وروکشوپێک بە ناونیشانى (( چۆنیەتى ساغکرنەوەى دەستنووسەکان – المخطوطات)) بۆ قوتابیانى خوێندنى باڵا ( ماستەر – دکتوراه) ى کۆلێژەکەمان بەمەبەستى ئاشناکردنیان بە بنەما زانستیەکانى چونیەتى ساغکردنەوەى دەستنووس – مخطوطة، بۆ زانیارى بەڕیزتان لە وورکشوپەکە سێ سمینار پێشکەش دەکرێن بۆ قوتابیان بە م شێوەى خوارەوە:
١- چەند ڕینماییەکى زانستى تایبەت بە چۆنیەتى ساغکردنەوەى دەستنووس- مخطوطة - پ.ی.د. محمد صابر مصطفى ٩:٠٠ تا ٩:٣٠
٢- چونیەتى ئامادەکردنى بەشى توێژینەوە – القسم الدراسی- لە ساغکردنەوەى دەستنووس. پ.د. أمید نجم الدین جمیل ٩:٣٥تا ١٠:٥
٣- ڕێنمایى تایبەت بە چۆنیەتى ساغکردنەوەو نووسینەوەى دەستنووسى کوردی پ.ی.د. عمر عبدالله محمد پ.ی.د. عمر على محمد . ١٠:١٠تا ١٠:٤٠
شوێن و کاتى ئەنجامدانى:
- کات: ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى ١٩/١٢/٢٠٢٤، کاتژمیر ٩ى بەیانى.
- شوێن: هۆڵى محمد صاحب لە کۆلیژى زانستە ئیسلامیەکان.