
تیچەرس مۆد پڕۆژەیەكی هاوبەشە پێنج زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستان و سێ زانکۆی ئەوڕوپی و دامەزراوەی UNIMED تیایدابەشدارن.
ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئیراسموس پڵەسە و یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی دەکات.
ئامانج لەم پڕۆژەیە بە مۆدێرنكردن و بەرزكردنەوەی كوالیتی وانەووتنەوەی مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتییە لەڕێگەی پێداچوونەوە بە پرۆگرامی خوێندن و پەرەپێدان بە تواناكانی مامۆستایانی كۆلێژی پەروەردە بنەڕەتییەكان.
ئامانج لەم کۆنفرانسە خستنەڕووی دەستكەوتەكانی ئەم پڕۆژەیە، كە مامۆستایانی كۆلێژی پەروەردە بنەڕەتییەكان بەشداربوونە لە خولی ڕاهێنان لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا و ڕاهێنانانەكان سەرنجیان خستە سەر:
1. ڕێگاكانی وانەووتنەوە و پێداچوونەوە بە پرۆگرامی خوێندن
2. گرنگیدان بە سەنتەری پێداگۆجی زانكۆكان
3. پێداچوونەوە بە مۆدیولەكان و
گونجاندنیان لەگەڵ پێشكەوتنەكانی سەردەم
هاوبەشەکان:
• UNIMED
• زانکۆی پاڤیا لە ئیتاڵیا
• زانکۆی گرانادا لە ئیسپانیا
• زانکۆی تراس ئۆس مۆنتێس ئاڵتۆ دۆرۆ لە پورتوگال
• زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
• زانکۆی دهۆک
• زانکۆی زاخۆ
• زانکۆی هەڵەبجە
• زانکۆی ڕاپەڕین
شوێن : سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین