
ئەنجامی تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی دبلۆمی باڵا بەشێوەی PDF هاوپێچكراوە و مەرجەكانی تەواوكردنی خولەكان بۆ بەشداربووان بەپێی ئاستەكان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
⁃ ئەو بەشداربووانەی ناویان لە ئاستی یەكەم (Beginner) هاتۆتەوە پێویستە بەشداری دوو خول بكەن. سەرەتا پێویستە بەشداری ئاستی یەكەم بكەن و بە سەركەوتوویی تەواوبكەن، دواتر بەشداری ئاستی دووەم بكەن و بەسەركەوتوویی دەربچن.
⁃ ئەو بەڕێزانەی ناویان لە ئاستی دووەم (Elementary) هاتۆتەوە پێویستە بەشداری تەنها یەك خول بكەن ”ئاستی دووەم” وە بە سەركەوتوویی تەواو بكەن و دەربچن.
⁃ ئەوانەی ناویان لە ئاستی سێ (Pre-Intermediate) یاخود بەرزتر هاتۆتەوە پێویست ناكات بەشداری خولەكان بكەن تەنها پێویستە بەشداری تاقیكردنەوەی كۆتایی ئاستی دوو بكەن و دەربچن.
پڕۆگرامی خوێندن
⁃ لە ئاستی یەكەم كتێبی English Unlimited A1 Starter دەخوێندرێت.
⁃ لە ئاستی دووەم كتێبی English Unlimited A2 Elementary دەخوێندرێت.
تێبینی: خولەكان ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/٢/٢٤ دەست پێدەكات. ناوی گروپ و خشتەی خولەكان لە ڕۆژانی داهاتوو بڵاودەكەینەوە.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و وەرگێڕان
زانکۆی سەلاحەدین هەولێر
2024/02/20
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
Result Placement Test High Dibloma.pdf656.33 ک.ب. | 656.33 ک.ب. |