
ئاگاداری لە سەنتەری زمان و وەرگێڕانی زانکۆی سەلاحەدین
تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) ڕادەگەیەنین لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندانی خولەکانی زمان دەکەین کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 2022/10/20 خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست دەست پێدەکات کە تاقیکردنەوەکە لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2022/11/05 ئەنجام دەدرێت، بە شێوەی خوارەوە:
1. خۆتۆمارکردن بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت لە ڕێگەی ئەم وێب سایتەوە:
https://lc.digital.gov.krd/#/login
2. پێویستە ئارەزوومەند تەنها یەکجار و بە ئیمەیلێک کە لەکاردا بێت ناو تۆمار بکات ، ئەگەر زیاتر لە ئەکاونتێک دروست بکرێ لە لایەن ئارەزوومەندێک مافی بەشداری کردنت لە تاقیکردنەوەکەدا نابێت.
3. ژمارەی کورسیەکان بەپێی توانای هەر سەنتەرێک دیاری کراوە و لەو ژمارە زیاتر وەرناگیرێت و لە کاتی پڕبوونەوەی کورسیەکان لە ڕێگەی سیستمی ناوەندیەوە ئەو سەنتەرە توانای وەرگرتنی نامێنێت.
4. ئەو ئارەزوومەندانەی کە لە مانگی 2 شوباتی 2022 تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە مافی بەشداری کردنیان نییە (تەنها ئەو بەشداربووانەی کە ئێستا لە ئاستی سەرەتایی Beginner دان و خولیان بۆ نەکراوەتەوە مافی بەشداریکردنیان ئەبێت)
5. پێویستە ئارەزوومەند سەرجەم داتاکانی بە ڕاست و دروستی پڕ بکاتەوە و لە لایەن سەنتەری زمانەوە داتاکانی پەسەند بکرێت، ئیمەیلی پەسەندکردنی داتاکان پرێنت بکات پاشان دەتوانێت پسوولە ببڕێت.
6. لە پاش بڕینی پسوولە، ئەوا پسولەکە هاوپێچی هەژمارەکەی دەکات، پاش ووردبینی و پەسەندکردن ، ئارەزوومەند دەتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بێت.
7. پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان ووردەکاری زیاتر لەسەر کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان بڵاو دەکرێنەوە.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و وەرگێڕان/زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر
2022/10/20