
ئەو بەڕێزانەی کە تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستیان ئەنجام داوە وە ئەوانەی لە خول بەشداربوون وە ئەوانەی لە لیستی چاوەڕوانی دانرابوون (Waiting list) وە ئەو بەڕێزانەی کە تاقیکردنەوە نێودەڵەتیەکانیان هەیە وەک
(IELTS , TOEFL , PTE)
سێ ساڵی بەسەر تێپەر نەبووبێ بە مەرجێک ئەکاونتی ئەلیکتڕۆنیان بە سەرکەوتوویی پرکردبێتەوە پێویستە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (2022/09/25) تا ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (2022/09/28) کۆتایی دەوامی فەرمی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ-بەڕێوەبەرایەتی دارایی بکەن بۆ بڕینی پسوولەی بەشداری کردن لە خول و داخل کردنی پسوولەکە لە ئەکاونتیان و هێنانەوەی پسولەی ڕەسەن بۆ سەنتەر تا بتوانین ئەکاونتەکانیان پەسەند بکەین بۆ بەشداری کردنی لە خول.
تێبینی: لیستی ناو و بڕی پارە ناردراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دارایی
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و وەرگێڕان/زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر
2022/09/22