
هاوپێچ ڕێنمایی تاقیکردنەوە و لیستی ناو و ئاست و هۆلی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی تایبەت بە قوتابیانی دبلۆمی باڵا بڵاو دەکەینەوە
1.ڕۆژی سێشەممە بەرواری (2021/11/09) کاتژمێر (11) پێش نیوەڕۆ تاقیکردنەوەکە دەست پێدەکات ، پێویستە بەشداربوو (30) خولەک بەر لە تاقیکردنەوە لەو شوێنە ئامادەبێ کە بەرامبەر ناوی نوسراوە.
2. پێویستە بەشداربوو پاسەپۆرتی ڕەسەن (ٲصلی) لابێت ، ئەگەر پاسەپۆرتی نەبوو ئەوا کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی قوتابی یان ناسنامەی فەرمانبەری لابێت یەک ناسنامە زیاتر.
3. وەڵام دانەوەی پرسیارەکان بە قەلەم جافی ڕەش یان شین دەبێ.
4. هێنانی مۆبایل بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە ڕێپێدراو نیە.
5.سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن تا بەرکەوتە دروست نەبێ
6. پێویستە پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن بە بەستنی ماسک
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان/زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
2021/11/08
File Attachement
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
List of High Diploma.pdf564.05 ک.ب. | 564.05 ک.ب. |