
ئاگاداری بۆ کردنەوەی خولی چوارەمی سیستەمی فێرکاری
سەنتەرەکەمان ئاگاداری ئەو بەشداربووانە دەکاتەوە کە لە تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست (Placement test) کە لە (2021/09/25.18.11) بەشداریان کرد کە ئاستی (Pre-intermediate) یان بە دەست هێنا ئەوا دەتوانن لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە کە دەکاتە بەرواری (2021/11/03.02) سەردانی سەنتەر بکەن لە کاتژمێر (9 بۆ 1) بۆ ڕایی کردنی کاروبارە یاسایی و داراییەکان تا بەشداری کۆرسەکانی زمان بکەن.
پێویستە ئەم پێداویستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن :
پێداويستيهكان:
1. وێنهيهك له كۆپى پاسهپۆرت.
2. وێنهیەکى ڕهنگاوڕهنگ.
3. بۆ قوتابیانى ماستهر و دكتۆر:وێنهيهك له فهرمانى وەرگرتن له خوێندنى باڵا.
4. بۆ خوازيارانى وەرگرتنی نازناوى زانستى:وێنهيهك له فهرمانى بهخشينى دواين بڕوانامه (ماستهر- دكتۆرا) ، ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەى ووڵات بڕوانامەیان بەدەست هێناوە وێنەیەک لە یەکسانکردنى بڕوانامە.
4.کرێی بەشداربوون بۆ دانەمەزراو و دامەزراوی وەزارەتەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (150.000) سەدو پەنجا هەزار دینارە بۆ هەر ئاستێک ، بۆ میلاکی دام و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕی (100.000) سەد هەزار دینارە بۆ هەر ئاستێک بەڵام پێویستە نوسراوێکی پشتگیری لە شوێنی کارەکەیان بهێنن ئاماژە بکا کە میلاکیان لەسەر دام و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە.
تێبینی :
1.دواکات بۆ وەرگرتنی پێداویستیەکان ڕۆژی چوارشەممەیە تا کۆتایی دەوامی فەرمی.
2.سەنتەرەکەمان بۆ خولی چوارەم تەنها ئاستی (Pre-intermediate) دەکاتەوە.
3. هیچ مامەڵەیەک بێ کەم و کوڕی وەرناگیرێ.
4.چانسی وەرگیران لە خولی زمانی ئینگلیزی سیستەمی فێرکاری خولی چوارەم بە پێی ئەم ڕیزبەندیەی خوارەوە دەبێ :
ٲ.خوازیارانی وەرگرتنی نازناوی زانستی.
ب.قوتابیانی ماستەر.
ج. قوتابیانی دکتۆرا.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان بەڕێوەبەرایەتى سەنتەرى زمان/زانکۆى سەلاحەدین-هەولێر
2021/10/30