
ئاگاداری بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵای ئەکادیمی یەک ساڵە
دوا بەدوای پەسەند کردنی ڕێنماییەکانی کردنەوەی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی دبلۆمی باڵا لە لایەن ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین ، سەنتەرەکەمان پێشکەش کردن بۆ دبلۆمی باڵا ڕادەگەیەنێ لە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری (2021/09/26) تا ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (2021/09/28) کۆتا ڕۆژی پێشکەش کردنە دەتوانن سەردانی سەنتەر بکەن بۆ ڕایی کردنی کاروبارە یاسایی و داراییەکان تا بەشداری کۆرسی تایبەت بە خولی زمانی ئینگلیزی بۆ دبلۆمی باڵا بکەن
پێویستە ئەم پێداویستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن
پێداويستيهكان:
1. وێنهيهك له كۆپى پاسهپۆرت .
2. وێنهیەکى ڕهنگاوڕهنگ.
3. وێنهيهك له فهرمانى وەرگرتن له خوێندنى باڵا/ دبلۆمی باڵا
4.سەبارەت بە کرێی کۆڕسەکە بڕی(50.000) پەنجا هەزار دینارە بۆ ئەوانەی میلاکیان سەر بە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە وە پێویستە نوسراوێک لە شوێنی کارەکەیان بهێنن کە ئاراستەی بکەن و ئاماژە بکا کە میلاکیان سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە .
5. بۆ دانەمەزراو و دامەزراوی دەرەوەی میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و نوێژینەوەی زانستی بڕی (75.000) حەفتا و پێنج هەزار دینارە ، پێویست بە نوسراوی پشتگیری ناکات.
تێبینی :
ٲ. تەنها قوتابیانی دبلۆمی باڵای زانکۆی سەلاحەدین خولیان بۆ دەکرێتەوە ، هیچ قوتابیەک کە لە زانکۆی سەلاحەدین لە دبلۆمی باڵا وەرگیراوە نابێت لە سەنتەری تر خولەکە ببینێ تەنها سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین دەتوانێ خولی تایبەتیان بۆ بکاتەوە.
ب.ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ دواین وادەیە بۆ پێشکەش کردن .
بە هیوای سەرکەوتن بۆ بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتى سەنتەرى زمان زانکۆى سەلاحەدین-هەولێر
2021/09/25