
1. ئاگاداریەک بۆ بەشداربووانی خولەکانی فێرکاری زمانی ئینگلیزی بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی خولەکان
أ. ئەو ئارەزوومەندانەى کە لە بەروارى (22/12/2020 و 13/01/2021) بەشدارى تاقیکردنەوەى دیارى کردنى ئاستیان کردووە بەڵام تا ئێستا خولیان نەبینیووە ، ئەم خولە دواین دەرفەتیانە تا بەشدارى بکەن.
ب. ئەو ئارەزوومەندانەى کە بڕوانامە نێودەڵەتیەکانیان هەیە وەک (IELTS – TOEFL PBT – TOEFL - IBT – PTE PEARSON) بەڵام سێ ساڵى بەسەر نەچووە
ئەوا دەتوانن سەردانى سەنتەر بکەن لە ڕۆژانى سێ شەممە و چوار شەممە و پێنج شەممە کە دەکاتە بەروارى (24 و 25 و 26/08/2021) بە مەبەستى تەواوکردنى مامەلەى خول تا بەشدارى بکەن لە کۆڕسەکانى سەنتەرەکەمان
ج. ئەو بەشداربووانەى کە لە کۆڕسەکانى ڕابردووى سیستەى فێرکارى بەشداربوون بەڵام تا ئێستا بڕوانامەیان و ئاستى پێویستیان بە دەست نەهێناوە دەتوانن سەردانى سەنتەر بکەن لە ڕۆژانى سێ شەممە و چوار شەممە و پێنج شەممە کە دەکاتە بەروارى (24 و 25 و 26/08/2021) بۆ وەرگرتنى نوسراو بۆ هێنانى پسوولەى پارەدان بۆ بەردەوامى دان کۆرسەکان.
سەبارەت بەو ئارەزوومەندانەى کە بڕوانامە نێودەوڵەتیەکانیان هەیە ئەوا پێویستە ئەم بەراییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن تا ببن بەشداربووى سەنتەر
پێداويستيهكان:
1. وێنهيهك له كۆپى پاسهپۆرت.
2. وێنهیەکى ڕهنگاوڕهنگ.
3. بۆ قوتابیانى ماستهر و دكتۆر: وێنهيهك له فهرمانى وەرگرتن له خوێندنى باڵا.
4. بۆ خوازيارانى نازناوى زانستى: وێنهيهك له فهرمانى بهخشينى دواين بڕوانامه (ماسته ر- دكتۆرا) ، وە ئەوانەى لە دەرەوەى ووڵات ماستەریان تەواو کردووە، وێنەیەک لە یەکسانکردنى بڕوانامە.
5. ئەوانەى تاقيكردنهوهى نێودهوڵهتيهكان(IELTS , TOEFL , PTE) ى ههيه بڕوانامهكه هاوپێچ بكهن كه سێ ساڵى بهسهر نهچووبێ.
بەڕێوەبەرایەتى سەنتەرى زمان زانکۆى سەلاحەدین-هەولێر
22/08/2021