له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ به ئاماده‌بونی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی وبه‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه ئه‌كادیمیه‌كان و سه‌رۆكی به‌شی زمانی فه‌ره‌نسی پێشوازیكرد له شاندێكی په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ لێكۆڵینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی نزیك له شاری هه‌ولێر(IFPO) به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر بۆریس جیمێس سه‌رۆكی پهیمانگهكهو شاندێكی یاوه‌ری، له دیدارێكدا باس له پته‌وكردنی په‌یوندیه‌كانی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ لێكۆڵینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی نزیك كرا‌و به‌تایبه‌ت له سازكردنی سمیناری هاوبه‌ش له پسپۆڕیه جیاوازه‌كاندا، له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌یمانگاكه داوای له زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ئاینده سمینارێكی هاوبه‌ش له باره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پاشتر سمیناری دیكه له بواری وه‌به‌رهێنان له كۆلێژه‌كانی ئه‌ده‌بیات و كارگێڕی و ئابووری ساز بكرێ. ئه‌وه‌شی گوت كه قوتابیانی زانكۆكانی فه‌ره‌نسا نیازیان هه‌یه له‌سه‌ر ئابووری و مێژوو وفه‌رهه‌نگی كوردستان تێزی دكتۆرا بنوسن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستییان به ئاسانكاری هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی زانكۆ ئاماده‌یی زانكۆی ده‌ربڕی له ئه‌نجامدانی چالاكی هاوبه‌شی زانستی و ئه‌كادیمی له‌گه‌ڵ په‌یمانگاكه‌و ئاسانكاریكردن بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له زانكۆكانی فه‌ره‌نسا ده‌یانه‌وێت توێژینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌ش هه‌رچی به زانكۆ بكرێت ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ شوێنی حه‌وانه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕ وه‌ك رێنماییكار بۆیان دابین بكات.
شیاوی باسه په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ لێكۆڵینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی نزیك له شاری هه‌ولێر(IFPO)، دامهزراویهكی ئه‌كادیمی وزانستی حكومییه سه‌ر بو حكومه‌تی فه‌ره‌نسایه‌و له ساڵی 2013 له شاری ههولێركراوهتهوه به‌مه‌به‌ستی لێكنزیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو فه‌رهه‌نگی كوردی و فه‌ره‌نسی و ئه‌نجامدانی چالاكی زانستی ههمهجۆر له گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان به‌تایبه‌ت زانكۆی سه‌لاحه‌دین، دكتۆر بۆریس جیمێس سه‌رۆكی پهیمانگاكهیهو دكتۆرای هه‌یه له‌سه‌ر مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
بەروار:٢٠١٥/٢/٢