به ئاماده‌بونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ئه‌نجومه‌نی كۆلێژه‌كان نوێنه‌ری كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆم خاتوو بۆكان سالار به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و وكۆمه‌ڵایه‌تی و كاك ره‌وه‌ند له كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم، له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆ له مه‌ڕاسیمێكی ناوازه‌دا زانكۆی سه‌لاحه‌دین به هاوبه‌شی كۆره‌ك تلیكۆم خه‌ڵاتی تازه پرۆفیسۆره‌كانی دوو وه‌رزی كۆتایی ئه‌مساڵ و باشترین توێژه‌كانی دوو ساڵی رابردوو كرد، له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی له وتارێكیدا پیرۆزبایی له پرۆفیسۆره تازه‌كان و توێژه‌ره‌كان كرد‌و ئاماژه‌ی به زۆرترین توێژینه‌وه‌ی مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دا له گۆڤاره زانستیه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه زانكۆ به‌رنامه‌ی دیكه‌ی هه‌یه بۆ رێزگرتن له‌و مامۆستایانه‌ی كه ساڵانه توێژینه‌وه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسی كۆمپانیای كۆڕه تلیكۆمی كرد له رێزگرتن له مامۆستاكانی زانكۆ به به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاتانه.له‌لایه‌كی دیكه‌وه خاتوو بۆكان سالار نوینه‌ری كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم له‌وته‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزبایی له‌م به‌ڕێزانه ده‌ستخۆشی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد كه كه‌سانی ئه‌كادیمی و زانستی له‌م جۆره بۆ كۆمه‌ڵگه پێده‌گه‌یه‌نێت و ئاماده‌یی كۆڕه‌ك تلیكۆمیشی نیشادا رێزگرتن له كه‌سایه‌تیه زانستیه‌كانی كوردستان. له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا خه‌ڵات به‌سه‌ر گشت پرۆفیسۆره‌كان و توێژه‌ره‌كان كرا له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌لاحه‌دین و كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆم. جێگه‌ی باسه كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كوردستان خه‌ڵاتی دابه‌شكردووه به كه‌سانی ئه‌كادیمی زانكۆیی.