له ئاماده‌بونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌نجومه‌نی كۆلێژه‌كان و مامۆستایان وقوتابیانی زانكۆ له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆ، سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سمینارێكی بۆ ئه‌نگه‌س مه‌كی كونسلی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دبلۆماسیه‌ت له سه‌ده‌ی بیست ویه‌كدا سازكرد، له سمیناره‌كه‌دا كونسلی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ستخۆشی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ ئاماده‌كاری سمیناره‌كه پێشهكیهكی لهسهردبلۆماسیهت له سده‌ی ٢١دا و رۆڵ و كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستانیشی له‌و باره‌وه‌یه‌وه خسته‌ڕوو، دواتر هاته‌سه‌ر باسی دبلۆماسیه‌تی شانشینی به‌ریتانیا و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌نگه‌س مه‌كی ئه‌وه‌شی گوت: به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێمه‌و كوردستان هاوبه‌شن، له به‌شێكی دیكه‌ی سمیناره‌كه‌دا تیشكی خسته‌ر بارودۆخی سیاسی ئه‌مڕۆی جیهان به‌تایبه‌ت هێرشه تیرۆرستیه‌كانی داعش له‌سه‌ر ئاستی جیهان و هه‌رێمی كوردستان ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه شانشینی به‌ریتانیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له جه‌نگی دژه تیرۆردا پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئێستاش راهێنان به ٣٠٠ پێشمه‌رگه ده‌كات له‌هه‌مان كاتدا یارمه‌تی لۆجستی و سه‌ربازی ده‌دات، له رووی ئابوورییشه‌وه ئێستا هه‌لی وبه‌رهێنان بۆ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌تی به‌ریتانیا ره‌خساوه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نگه‌س ئه‌وه‌شی گوت له هه‌موو روانگه‌یه‌كه‌وه به‌رژه‌وندییه‌كانی به‌ریتانیا نزیكه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر.له كۆتایی سمیناره‌كه‌دا له وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بواندا له باره‌ی پشتگیری به‌ریتانیا له كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و په‌راوێزخستنی كورد له كۆنفرانسی له‌نده‌ن كونسولی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی دبلۆماسیانه وه‌ڵامه‌كانی دایه‌وه و خۆی دوورگرت له‌وه‌ی هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا بدركێنێت.
بەروار :٢٠١٥/٢/٥