پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له تۆماش دهژو راگری كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی ئۆتڤۆش لۆراندی هه‌نگاری و شاندی یاوه‌ری كرد. له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له زانكۆ و سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وار له كۆلێژی ئه‌ده‌بیات ئاماده‌بوو باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو زانكۆ و واژۆكردنی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو زانكۆ وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك له ئه‌نجامدانی چه‌ندین چاڵاكی له نێوان هه‌ردوو زانكۆ به تایبه‌تی له بواری شوێنه‌واری كه راگری كۆلێژی ئه‌ده‌بیات پسپۆری له شوێنه‌واره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان وه چه‌ندین په‌رتووكی له‌و بواره نووسیوه. زانكۆی زانكۆی ئۆتڤۆش لۆراندی هه‌نگاری ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ خوێندن له‌و زانكۆیه وه هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی دكتۆرای هاوبه‌ش له چه‌ندین بواری زانستی.