له كاتژمێر(١٠)ی سه‌رله‌بانی رێكه‌وتی ٢٠١٥/٣/٣ له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به ئاماده‌بونی یوسف صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و موحسین دزه‌یی نوێنه‌ری سه‌رۆكی بارزانی و كاكه‌مین نه‌جاڕ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێرو عه‌لی حوسێن به‌پرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان و به‌رپرسانی حكومی و پارته سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئافره‌تان و زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و خزمانی پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی و ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی زانكۆ، زانكۆی سه‌لاحه‌دین له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری به‌خشییه پرۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی.
له دوو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ تاوتوێكراوه
له ده‌ستپێكی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ وتارێكی خوێندنه‌وه كه له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: خۆشحاڵین به‌وه‌ی ئه‌وڕۆ له گه‌ڵ ئێمه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌شدارن له رێوڕه‌سمێكی گرنگ، كه تیایدا بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری ده‌به‌خشینه گه‌وره هزرمه‌ندی ئه‌كادیمی كورد له بواری یاسا‌و شه‌ریعه‌ت، به‌ڕێز پ.د.مسته‌فا ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌ڵمی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت: ئێمه له ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ساڵی رابردوو، له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 23ی حوزه‌یرانی بیرمان له‌وه‌كرده‌وه كه چۆن رێز له ماندوبوون شاكاره هزریه‌كان و هه‌وڵه بێوچانه‌كانی پرۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی بگرێن، كه له‌ماوه‌ی چل ساڵی رابردوودا به نوسین و توێژینه‌وه هزریه‌كانی له بواری یاسا‌و شه‌ریعه‌تدا ماندوونه‌ناسانه شه‌ونخونی كردووه، ئه‌وه‌بوو له دانیشتنی ١٩ی كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٥ به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بڕیارماندا بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری بده‌ین به "پ.د.مسته‌فا ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌ڵمی" له به‌رامبه‌ر بوێری له ده‌ربڕینی بۆچونه‌كانی له‌سه‌ر پرسه هه‌ستیاره‌كان له تێكسته یاسایی و هزرییه‌كانی له جیهانی ئیسلامی دا، به سوپاسه‌وه له كۆبونه‌وه‌ی ژماره3ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینهوی زانستی له رێكه‌وتی ٢٠١٥/٢/٢ په‌سه‌ندكرا.
بڕنامهی دكتۆرای فه‌خری به بێ كۆڕسی خوێندن
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له وتاره‌كه‌یدا رونیكرده‌وه: له مێژووی زانكۆ جیهانییه‌كاندا بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری دراوه بۆ كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كان و سه‌ركرده‌كان و كه‌سانی پسپۆڕ له بواری جیاوازدا، له مێژووی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌ت له دوای راپه‌رین ئه‌و جۆره بڕوانامه‌یه به‌خشراوه، به‌ڵام له مێژووی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بڕوانامه‌ی له‌م جۆره ئه‌وه بۆ دووه‌مینجاره ده‌به‌خشرێ كه له ٢٨ مایسى ساڵی رابردوو یه‌كه‌مین بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری به‌خشییه بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی تورك و دۆستی گه‌لی كورد پرۆفیسۆر دكتۆر ئیسماعیل بێشكچی. هه‌ڵبه‌ته ئێمه له ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی بڕوانامه‌ی له‌و جۆره وا به ئاسانی ناده‌ین به هه‌موو كه‌سێك، بێگومان له‌لای ئێمه به‌خشینی بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری به گه‌وره ئه‌كادیمی تورك ئیسماعیل بێشكچی و گه‌وره هزرمه‌ندی ئه‌كادیمی كورد پرۆفیسۆری ئه‌زموندار دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی زۆر گرنگه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش بۆنه‌یه‌كی ئه‌كادیمی خۆشه‌و شانازی به‌و كارهناشهمان ده‌كه‌ین، چونكه هه‌م بێشكچی و هه‌میش زه‌ڵمی شایانی زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن بۆیان بكرێت، چونكه ئه‌وان ژیانی خۆیان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو سه‌ده ته‌رخان كردووه هه‌ریه‌كه‌یان له بواری جیاوازدا.
دكتۆر مسته‌فای ماندوو نه‌ناس
پاشان هه‌ریه‌كه له دكتۆر نوری تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌كادیمای كوردی و هاوڕێی پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی پرۆفیسۆر دكتۆر موحسن عه‌بدولحه‌مید بیرمه‌ندی ئیسلامی كورد‌و په‌خشان زه‌نگه‌نه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خانمانی كوردستان و دكتۆر حسێن تۆفیق فه‌یزوڵڵا وه‌ك قوتابی زه‌ڵمی و حاكم ره‌ئووف وه‌زیری پێشووی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتاریان پێشكه‌ش كرد، كه هه‌ریه‌كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باسیان له رابردوو زه‌ڵمی كۆششه‌كانی له ماوه‌ی چل ساڵی رابردوو كرد، به‌تایبه‌ت له بواری خوێندنی یاسا و شه‌ریعه‌تی ئیسلامییدا، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد كه رێزی له‌و زانایه گه‌وره‌یه گرتوه‌و هه‌موو دڵسۆزانیان له‌م مه‌ڕاسیمه كۆكردۆته‌وه.
زانا كورده‌كه‌ی به‌رهه‌می تاڤگه‌ی پایته‌ختی ئاشتی كوردستان
ئینجا دوای خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمانی زانكۆیی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دینه‌وه، رۆڵه‌كه‌ی تاڤگه به‌رائه‌ته‌كه‌ی زه‌ڵمی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان و پایته‌ختی ئاشتی كوردستان، له هه‌ولێری ژیانه‌وه‌و خاكی خۆشه‌ویستی و قوربانیدان و كۆڵنه‌دان، له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له به‌رامبه‌ر بوێریهتی له ده‌ربڕینی بۆچونه‌كانی له‌سه‌ر پرسه هه‌ستیاره‌كان له تێكسته یاسایی و هزرییه‌كانی له جیهانی ئیسلامی‌دا و به‌هۆی داكۆكیكردن له مافه ئافره‌تان و ژنان، هه‌روه‌ها رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوه له پێداچونه‌وه‌ی به یاسای باری شارستانی له هه‌رێمی كوردستان كه بوه‌ته یه‌كێك له یاسا هه‌ره باشه‌كانی ناوچه‌كه و بونی زۆرترین به‌رهه‌می هزریی له بواری یاسا‌و شه‌ریعه‌ت دا، ئه‌و بیرمه‌نده ناسراوه‌ی كورد بۆته جێگه‌ی شانازی نه‌ته‌وه‌ی كورد و له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری هه‌یه، زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه‌ك دێرینترین و گه‌وره‌ترین زانكۆی كوردستان بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری به‌خشی به پرۆفیسۆری ئه‌زموندار دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی.
كه‌متر له ٥٠ ساڵی ئاینده كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی جیهان
پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دكتۆراكه، پرۆفیسۆری ئه‌زموندار وتارێكی پێشكه‌ش ئاماده‌بوان كرد‌و ستایشی خۆی ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر پێدانی بڕوانامه ده‌ستخوشی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد، زه‌ڵمی ئه‌وه‌شی گوت هه‌رچه‌نده زۆر داوای لێكراوه كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری پێ بدرێت به‌ڵام زۆریان ره‌تكردۆته‌وه، كه‌چی به خۆشحاڵیه‌وه هی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی قبوڵ كردوه، له به‌شێكی دیكه‌وه قسه‌كانی دا گوتی: ده‌مه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی قسه‌كانم بكه‌م زۆر سوپاسی كاك نێچیرڤان بارزانی بكه‌م، كه یارمه‌تیه‌كی زۆریداوم له رووی مادییه‌و و مه‌عنه‌ویه‌وه تا بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان، ئه‌و كاته‌ی له زانكۆیه‌ك وانه‌م ده‌گوته‌وه له‌نێو هۆڵه‌كه‌دا قوتابیه‌كی كوردی تێدا نییه، وه‌ك به‌ندیخانه‌یه‌ك بوو بۆمن، بۆیه بیرم له‌وه كرده‌وه له‌و زانكۆیه وانه ده‌ڵێمه‌وه له كاتێكدا له كوردستان رۆڵه‌كانم پێویستیان پێمه، ئه‌مه‌م به كاك نێچیرڤان گوت كاتێ بۆ كۆنگره‌یه‌ك هاتمه كوردستان، بۆیه‌و ئه‌و منی برده‌وه ماڵی خۆیان و پێی گوتم تۆ ناچیته‌وه به‌غداو ده‌بێ لێره بمێنیته‌وه، بۆیه له هه‌موو رویه‌كه‌وه هاوكاری كردم و نوسراوهكانم هه‌موی له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێزیان له تاران چاپكران و له جیهانی ئیسلامی بڵاوكرانه‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێز ئه‌رسه‌لان بایز ده‌كه‌م كه چوار كتێبی بۆ چاپكرد و به دیاری دامه زانكۆی موسڵ، له به‌رامبه‌ردا هۆڵێكیان به ناوی مسته‌فا زه‌ڵمی كرد. لێره‌دا ناتوانم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵات و رێزگرتنه هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌م، نزیكه‌ی زیاتر له ١٥ خه‌ڵاتم وه‌رگرتوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه له پایته‌ختی كوردستانه، له‌خاك و ئاوی كوردستانه، له زانكۆیه‌كه به‌ناوی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه به‌ناوی سه‌ركرده سهلاحهدینهو ده‌بێ هه‌موو كوردێك شانازی پێوه بكات، له كۆتاییدا به سوپاسی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كرد كه توانیویه‌تی پشتگیری بكات و بگاته ئه‌مڕۆ، داواشی له هه‌موو خانمان و ئافره‌تانی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه وه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی پشتگیری هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن. له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌ی دا گوتی: هه‌رچه‌نده ململانێی ناوه‌خۆیی له نێو كورد هه‌یه به‌ڵام ده‌مێكه گوتومه و ده‌یڵێمه‌وه به كه‌متر له ٥٠ ساڵی ئاینده‌دا كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی جیهان، چونكه ئه‌و سیفه‌تانه‌ی له كورد هه‌یه جیاوازه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا.
وێستگه‌كانی ژیانی زه‌ڵمی
مسته‌فا ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌ڵمى له ساڵى ١٩٢٤له گوندى زه‌ڵمى سه‌ر به شارۆچكه‌ى خورماڵ له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه، خوێندنى مزگه‌وتى له خزمه‌ت زانا پایه‌به‌رزو ناوداره‌كانى هه‌ردوو به‌شى رۆژهه‌ڵات و باشوورى كوردستاندا خوێندووه.ساڵى ١٩٤٦ له‌شارى كۆیه له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا نوره‌دین براى مه‌لاى گه‌وره ئیجازه‌ى عیلمی وه‌رگرتووه. هه‌مان ساڵ به‌مه‌به‌ستى نه‌ناردنى بۆ سه‌ربازى له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه سه‌عیدى خومخانه له سلێمانى ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى دووباره وه‌رگرتۆته‌وه.
قۆناغبه‌ندییه مێژووییه‌كانی له بواری خوێندندا
تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندنى سه‌ره‌تاى و ناوه‌ندى بهدهرهكى ئه‌نجامداوه‌و سه‌ركه‌وتوو بووه‌و ساڵى ١٩٥٩ كۆتا پۆلى خوێندنى ئاماده‌یى له شارى به‌غدا خوێندوه‌و به‌سه‌ركه‌وتویى ته‌واوى كردووه‌و ساڵى ١٩٦٠ له‌كۆلێژى یاسا له زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه. له ساڵى ١٩٦٥ بڕوانامه‌ى بهكالوریۆسى له یاسا له زانكۆى به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه.ساڵى ١٩٦٩ له زانكۆى به‌غدا بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له شه‌ریعه‌تى ئیسلامی‌دا به‌ده‌ست هێناوه.ساڵى ١٩٧١لهزانكۆى ئه‌زهه‌ر بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌فیقهی مقارندا به‌ده‌ستهێناوه.ساڵى ١٩٧٣ له‌زانكۆى قاهیره بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له یاسادا به‌ده‌ستهێناوه.ساڵى ١٩٧٥ له زانكۆى ئه‌زهه‌ر بڕوانامه‌ى دكتۆراى به پله‌ی شه‌ره‌ف له‌فیقهی به‌راودكاری دا به‌ده‌ست هێناوه، ساڵى ٢٠٠٥ بڕوانامه‌ى دكتۆراى له یاسا له‌زانكۆى به‌غدا به پله‌ى ئیمتیاز به‌ده‌ست هێناوه. ساڵى ١٩٧٦ تا ساڵى ٢٠٠٨ له قۆناغه جیاوازه‌كانى زانكۆ وانه‌ى وتۆته‌وه تا پله‌ى پرۆفیسۆری ئه‌زمونداری پێدراوه. سه‌رپه‌رشتیارى زیاتر له سه‌د نامه‌ى ماسته‌رو دكتۆرا بووه له‌شه‌ریعه‌ت و فه‌لسه‌فه‌و مێژووى یاسادا.
خه‌ڵاته‌كانی زه‌ڵمی
زه‌ڵمی چه‌ندین خه‌ڵاتى رێزلێنانى له‌لایه‌ن ناوه‌نده زانستیه كوردستانى و عێراقى و جیهانیه‌كانه‌وه پێ به‌خشراوه، له‌وانه:ساڵى ١٩٨٥ خه‌ڵاتى ئوستاز موتهمهیزی له زانكۆى به‌غدا پێدراوه.ساڵى ١٩٩٢ خه‌ڵاتى به‌رهه‌مى زانستى له دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه پێدراوه. ساڵى ١٩٩٥ خه‌ڵاتى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، ساڵى ٢٠٠٢ بهمهرسومى كۆمارى میدالیاى زانستى پێدراوه.ساڵى ٢٠٠٥ خه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراقى پێدراوه.ساڵى ٢٠٠٦ خه‌ڵاتى زانكۆى نه‌هرین.خه‌ڵاتى كۆلێژى پۆلیس ساڵى ٢٠٠٦، ساڵى ٢٠٠٩ خه‌ڵاتى زانكۆى به‌غدا.ساڵى ٢٠٠٩ خه‌ڵاتى كۆلێژى حه‌دبا له‌موسڵ.ساڵى ٢٠٠٩ خه‌ڵاتى كۆلێژى زانسته مرۆییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین.خه‌ڵاتى عه‌بدولعه‌زیز پارهزانى ٢٠١٢،خه‌ڵات به‌بۆنه‌ى رۆژى به‌ساڵاچووان ساڵى ٢٠١١، خه‌ڵاتى گۆڤارى چه‌كوشى یاسا ٢٠١٢.خه‌ڵاتى كۆنگره‌ى به‌رگرى له‌قورئان له‌سلێمانى ٢٠١٢،خه‌ڵاتى زانكۆى تكریت ساڵى ٢٠١٢، خه‌ڵاتى په‌یوه‌ندى جیهانى ده‌رچووانى ئه‌زهه‌ر ساڵى ٢٠١٣.خه‌ڵاتى شێخى ئه‌زهه‌ر ساڵی٢٠١٣.خه‌ڵاتى هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان ٢٠١٣.خه‌ڵاتى زانكۆى قه‌ره‌داغ ٢٠١٣ ،خه‌ڵاتى زانكۆى نه‌هرین ساڵى ٢٠١٤، خه‌ڵاتى كونسلگهرى ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێمى كوردستان ساڵى ٢٠١٥،.
كۆ به‌رهه‌مه‌كانی زه‌ڵمی
كۆ به‌رهه‌مه‌كانی زه‌ڵمی كه به‌یه‌كه‌وه چاپكراوه به‌ناوى (الكامل للزلمی فی الشریعه والقانون)، ئه‌م به‌رهه‌مه په‌نجا كتێبه‌و له بیست‌و چوار موجهلهددا پێكه‌وه چاپكراونو بابه‌ته‌كانى یاسا‌و شه‌ریعه‌و فه‌لسفه‌و مه‌نتیقیان له‌خۆ گرتووه.
بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری له زانكۆی سه‌لاحه‌دین
دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سه‌باره‌ت به پێدانی بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری له زانكۆكه‌یان ئاماژه‌یدا: ئه‌نجومه‌نی زانـكــۆی ســهلاحـــهدین، له هه‌ردوو كۆبونه‌وه‌ی ژماره هه‌شتی دانیشتنی رۆژی ٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤و كۆبونه‌وه‌ی ژماره پێنجی دانیشتنی ١٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٥ بڕیاریدا بڕوانامه‌ی دكــتۆرای فهخـــری ببه‌خشێته" پ.د.مسته‌فا ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌ڵمی" له به‌رامبه‌ر بوێری له ده‌ربڕینی بۆچونه‌كانی له‌سه‌ر پرسه هه‌ستیاره‌كان له تێكسته یاسایی و هزرییه‌كانی له جیهانی ئیسلامی دا، هه‌روه‌ها رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوه له پێداچونه‌وه‌ی به یاسای باری شارستانی له هه‌رێمی كوردستان كه بوه‌ته یه‌كێك له یاسا هه‌ره باشه‌كانی ناوچه‌كه و بونی زۆرترین به‌رهه‌می هزریی له بواری یاسا‌و شه‌ریعه‌ت دا، ئه‌و بیرمه‌نده ناسراوه‌ی كورد بۆته جێگه‌ی شانازی نه‌ته‌وه‌ی كورد و له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری هه‌یه بۆیه ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بڕیاریداوه بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری بدات به زه‌ڵمی.
شیاوی باسه زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌مه دووه‌مینجاره بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری ببه‌خشێت، دوای ئه‌وه‌ی له ٢٨ی مایسی ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری به‌خشیه بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی تورك و دۆستی گه‌لی كورد ئیسماعیل بێشكچی.
بەروار :٧ /٣ /٢٠١٥