له رێكه‌وتی ٣ی ئاداری ٢٠١٥ به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان و مامۆستایانی زانكۆ‌و ئه‌كادیمیسته‌كانی گشت زانكۆكانی كوردستان، زانكۆی سه‌لاحه‌دین برِوانامهی دكتۆرای فه‌خری ده‌به‌خشێته هزرمه‌ندی ئه‌كادیمی كورد له بواری یاسا‌و شه‌ریعه‌ت (پ.د.مسته‌فا ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌ڵمی) له به‌رامبه‌ر بوێریهتی له دهربرِینی بۆچونه‌كانی له‌سه‌ر پرسه هه‌ستیاره‌كان له تێكسته یاسایی و هزرییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و رۆژههلاَتی ناوهرِاست و جیهانی ئیسلامی دا. كه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له كۆتایی مایسی ساڵی ٢٠١٤ زانكۆی سه‌لاحه‌دین یه‌كه‌مین برِوانامهی دكتۆرای فه‌خری به‌خشیه بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی تورك و دۆستی گه‌لی كورد ئیسماعیل بێشكچی
بەروار :٢٠١٥/٠٢/٢٨