به چاودێری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی و به ئاماده‌بونی دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به به‌شداری نزیكه‌ی پێنج سه‌د هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی پڕ ئه‌زمونی وانه‌بێژی كۆلێژه‌كان، له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێركردنی به‌رده‌وام له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین شانزه‌هه‌مین خولی رێگاكانی وانه‌وتنه‌وه‌ی به درووشمی ( مامۆستای نمونه‌یی زامنی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیارو پارێزگاره بۆ كوردستان) سازكرد. له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌دا دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد‌و پیرۆزبایی به‌شداریكردنی لێ‌كردن به ئامانجی ئه‌وه‌ی ببنه مامۆستایه‌كی لێهاتوو له وانه‌وتنه‌وه تا به باشترین ئامراز‌و به خێراترین رێگه بتوانن ئه‌و زانیارییه هه‌یانه بیگه‌یه‌ننه قوتابی، تا له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و به‌ڕێزانه نه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیر‌و ئاست به‌رز به كوالێتی باش، به هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له زانستی سه‌رده‌م پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه بكرێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌شی گوت: مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌و خوله بكات نازناوی زانستی پێ بدرێت، به‌ڵكو بڕوانامه‌ی به‌شداربوو وه‌رده‌گرێت، دوای ئه‌وه له لایه‌ن لێژنه‌ی پێدانی نازناوی زانستی به پێی پێویستی زانكۆ نازناوی مامۆستای زانكۆ ده‌درێت به به‌شداربوی ئه‌م خوله، ئه‌وانی دیكه ده‌توانن له زانكۆكانی دیكه وانه‌بڵێنه‌وه یا ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستین، ئێمه ناتوانین نازناوی زانستیان پێبده‌ن، به‌ڵكوه ته‌نها بڕوانامه‌ی به‌شداربووی ئه‌م خوله‌یان پێ ده‌ده‌ین. پاشان دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ستخۆشی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد‌و به‌و به‌شداربوانه‌ی راگه‌یاند كه سه‌ر به میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن كه له ئێستادا پڕۆژه‌یان داوه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ پێدانی نازناوی زانستی له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، ئه‌وه‌شی گوت: مامۆستا له پۆله‌كه‌ی به باشی وانه بڵێته‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه لهسهنگهربێت هاوشانی پێشمه‌رگه دژ به چه‌كدارانی داعش شه‌ڕ بكات. شیاوی باسه خوله‌كه ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت، كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی به ئه‌زموونی وانه‌بێژی زانكۆ له پسپۆڕی جیاواز ئه‌و ٤٥٠ به‌شداربووه راده‌هێنن كه ببنه مامۆستای سه‌ركه‌وتوو له وانه‌وتنه‌وه‌دا، دواتر دهرچوونیشان له تاقیكردنه‌وه سمینارهكاندا، بڕوانامه‌ی به‌شداربوو له مه‌ڕاسیمێكدا به‌سه‌ریان دابه‌شده‌كرێت.