به‌ئاماده‌بوونى پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سهلاَحهددین و یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و راگرى كۆلێژىبهرِێوهبردن و ئابوورى و بهرِێوهبهری بانكه‌كانی هه‌ولێر له كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له مامۆستایانى كۆلێژه‌كه و پسپۆرِانى بوارى ئابوورى و بانكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له‌هۆڵى (ئاشتى) كۆلێژى بهرِێوهبردن و ئابوورى زانكۆى سهلاَحهددین، سمینارێك بۆ پ.د.شاكاكى یوشیویكا سیمنارێك بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتنی هه‌رێمی كوردستان له سیسته‌می بانكی و پێشكه‌وتنه‌كانى ژاپۆن و چۆنیه‌تى سوود وه‌رگرتنى له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه سازدا، ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا له‌نێوه‌ندى سمیناره‌كه‌دا باسى له مێژووى ژاپۆن و چۆنیه‌تى گه‌شه‌سه‌ندنى كرد،جه‌ختیشى له‌په‌روه‌رده و كردنه‌وه‌ى كارگه و زیاتر كاركردن كرد له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه تا گه‌یشتنه ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه ئێستا له ئارادایه، هاوكات باسى له‌و خالاَنهش كرد كه دواى جه‌نگى جیهانى دوومه‌وه هه‌نگاویان بۆ ناوه، سه‌باره‌ت به‌كوردستانیش پرۆفیسۆر دكتۆر شاكاكى یوشیویكا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه كوردستان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه و له ئاینده‌دا ده‌بێته ئابووریه‌كى به‌هێز، چونكه سه‌رچاوه‌ى زۆر به‌هێزى هه‌یه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌وه‌شى خستهرِوو كه بایه‌خ دان به ته‌كنه‌لۆژیا كوردستان به‌ره‌و وه‌رچه‌رخان ده‌بات و داهاته‌كانى له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه زیاد ده‌كات، له‌كۆتایى سمینارهكهشدا ده‌رگاى گفتوگۆ كرایه‌وه و له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین پرسیار ئارِاستهى ئه‌و شاره‌زای بواری بانكی كرا و ئه‌ویش به‌داتا وهلاَمى هه‌موو پرسیاره‌كانى دایه‌وه ئه‌وه‌ى شیاوى باسه پ.د.شاكاكى یوشیویكا لهولاَتى ژاپۆنه‌وه هاتۆته كوردستان تا ئه‌و سمیناره پێشكه‌ش بكات.