زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ئیشق لە پرۆژەیەکی هاوبەشدا بە هەماهەنگی هەشتەمین کۆمنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ خوێندنی پەروەردەو و زمانە پراکتیکیەکان سازکرد. لە رێورەسمێکدا کە وەزیری پەروەردە (د.پشتیوان ێادق) و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان (ئەحمەد کانی) و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ ئامادەیبون، کۆنفرانسەکە دەستی بەکارەکانی کرد. لە سەرەتادا سەرۆکی زانکۆی ئیشق (د.ئەحمەد ئۆزاچ) لە ووتەیەکدا گرنگی ئەو کۆنفرانسەی لە چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پرۆسەی پەروەردە خستەروو. پاشان (د.مستەفا) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی، لەمیانەی ووتەیەکیدا تیشکی خستە سەر پێگەی کۆنفرانسە زانستیەکان لە پێشکەوتنی کۆمەڵگا و پرۆسەی پەروەردەو خوێندن. پاشان وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەردوو زانکۆی کرد بۆ ئەو چالاکیە زانستیە گەورەیە، هەروەها ئەوەی راگەیاند کە وەزارەتی پەروەردە بە بایەخەوە لە دەرەنجامی ئەو ئەو کۆنفرانسانە دەروانێت کە تایبەتن بە بواری پەروەردە.
شایەنی باسکردنە، لە کۆنفرانسەکەدا چەندین مامۆستاو توێژەری زانکۆیی لە چەندین زانکۆی نێودەوڵەتی بەشداربوونە، کە تێیدا بە دەیان توێژینەوە لەبواری خوێندنی پەروەردەو زمانە پراکتیکیەکان پێشکەش کرا.
بەروار :٢٠١٧/٤/٢٦