د. جەوهەر فەتاح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆى سەلاحەدین پێشوازى شاندێکی پەیمانگای دیراساتی پێشکەوتووى کرد لە شاری زنجی وڵاتی ئیران کە پێک هاتبوو لە د. باباک کابودی سەرۆکی زانکۆو، د.یوسف سۆبۆتی دامەزرێنەری زانکۆو، د.رشید نەهاندی بەرێوەبەری پەیوەندییە
لە دیدارەکەدا کە تێیدا د. هێرش عەبدوڵڵا راگری کۆلیژی زانست و د. محەمەد عەزیز بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و شاندێکی کونسوڵخانەی ئیرانی ئامادەبوون،باس لە چەندین پرسی زانستی و هەماهەنگی نێوان زانکۆکانی ئیران و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کراو شاندی میوان بە بایەخەوە لەو پێشکەوتنانەی روانی کەلە بواری خوێندنی باڵاو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هاتونەتە دى.
هەروا هەردوو لا بیرورایان ئاڵوگۆر کرد و دەروازەیەکی نوێیان کردەوە بە پەیوەندی زانستی، دواتر رێکەوتننامەیەکیان بۆ هەماهەنگی زانستی زێتر لە نێوانیاندا واژۆکرد،پاشان لە سەنتەری رۆشەنبیریی زانکۆی سەلاحەدین.د.یوسف سۆبۆتی سیمینارێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە رەوشی خوێندنی باڵا لە وڵاتی ئیرانو کە تێیدا تیشکی خستە سەر قۆناغەکانی بەرەو پێشچوونی پرۆسەی خوێندنی باڵا لەو ووڵاتە و چۆنیەتی گرنگی پێدانی لەلایەن لایەنى پەیوەندیدارەوە.
شایانی ئاماژەپێدانە وا بریارە رۆژی سێشەمە ریکەوتی٢٥/٤/٢٠١٧ لە کۆلیژی زانستی زانکۆی سەلاحەدین، شاندی ناوبراو سێ سمینار پێشکەش بکات لەسەر بابەتەکانی فیزیا و کیمیا و ماتماتيك.
بەروار :٢٠١٧/٤/٢٦