لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازیکرد لە شاندێکی زانکۆی لیستەری بەریتانی بەسەرۆکایەتی پرۆفیسۆر پۆڵ بوێل سەرۆکی زانکۆکەو شاندێکی یاوەری، لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ کرا کە لە ماوەی ساڵی ٢٠١٢وەوە رێکەوتننامەیەک لە نێوان هەردوولا واژووکرابوو لە دانیشتنەکەشدا رێککەوتننامەکە جارێکی دیکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ درێژکرایەوە. هەروەها لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بایەخدان بە سەنتەرەکانی توێژینەوەو ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، لەو روانگەشەوە زانکۆی لیستەر نیازی هەیە لقێکی زانکۆکەیان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە تا وەک چەقی توێژینەوەکانیان کاری لەسەر بکەن. لەبەرئەوەی ئەو زانکۆیە خاوەن مێژوییەکی دیارو بەرچاوە لەبواری توێژینەوەی زانستی، هەر ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی کە ریزبەندی زانکۆکەیان لەسەر ئاستی زانکۆکانی جیهان بەرزببێتەوە. سەرۆکی زانکۆش ئاماژەی بەوە داوە کە زانکۆکەیان پڕۆژەی گرنگی بۆ کوردستان هەیە، بۆیە لەگەڵ چەندین وەزارەت کار دەکەن، وەک ئەو ئاماژەی بۆ کردوووە یەکێک لە پڕۆژەکانیان دروستکردنی نەخشەی کشتوکاڵییە لە هەرێمی کوردستان، هەروەک لە بواری شوێنەواریشدا دەیانەوێ خزمەتی کوردستان بکەن. شیاوی باسە زانکۆی لیستەر یەکێکە لە زانکۆ پێَشکەوتووەکان لەسەر ئاستی جیهان و بەریتانیا، زانکۆی سەلاحەدینیش سی قوتابی ماستەرو دکتۆرای لەو زانکۆیە هەیە کە زۆربەیان خوێندنیان تەواوکردوەو گەڕاونەتەوە کوردستان و ئەزموونی ئەو زانکۆ پێشکەوتوەیان گواستۆتە بۆ زانکۆی وانە دەڵێنەوە.
بەروار :٢٠١٥/٥/١