لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆ، بە ئامادەبونی دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆ، زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر کۆڕسێکی راهێنانی بە ناونیشانی گیرگرفتەکانی ئاکاری لە پڕۆسەی بەڕێوەبردن دا بۆ سەرۆک بەشە زانستیەکان و بەڕێوەبەرەکانی زانکۆ سازکرد، لە مەڕاسیمی دەستپێکی کۆڕسەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وێڕای دەستخۆشی لە ئامادەبوان راهێنەری وانەبێژ، هیوای خواست ئەو کۆڕسە ببێتەهاندەرێک بۆ کاراکردن و خێرا راییکردنی کاروبارە کارگێڕییەکان لەسەر ئاستی زانکۆو کۆلێژەکاندا.
پاشان دکتۆر حەکیم خۆشەوی کە بڕوانامەى دکتۆرا لە بوارى بەڕێَوەبردنى کوالیتى لە زانکۆى یەگەلۆنیای پۆلۆنى لە کۆلیژى بەڕێوەبردن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان هەیە لە چوارچێوەی کۆڕسەکەیدا تیشکی خستە سەر بنەماو گیرگرفتەکانی ئاکاری لە پڕۆسەی بەڕێوەبردن و گەشەپێدانى بەهرە و تواناکانى کارمەندان بۆ چارەسەرکردنى کێشە و ناکۆکییەکان. شیاوی باسە کۆڕسەکە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت.