بەچاودێری د.ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەیدن خولێکی راهێنانی هاوینە بۆ فەرمانبەرانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین کرایەوە.
لەمەراسیمی دەستپێکی خولەکەدا د.شێروان ساڵح خدر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان وێڕای دەست خۆشی لە ئامادەبوونی راهێنەرانی وانەبێژ گوتی " ئەم خولە بۆ ماوەى دوو مانگ دەخایەنێت و راهێنان لەبوارەکانی (کۆمپیوتەر، بەرێوەبردن، هونەری پەیوەندیکردن) لەخۆدەگرێت.
پاشان سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە وتەیەکیدا دەستخۆشی و هیواى سەرکەوتنی بۆ بەشداربووان و راهێنەرانی ئەم خولە کردو هیواى خواست ئەو خولە ببێتە هاندەرێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فەرمانبەر و ئەرکی کارگێریەکان بۆ ئەوەی بتوانین بە جوانترین شێوە خزمەت بە کاروبارە کارگێریەکانی خۆیان بدەن، بەتایبەت قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکان ، هەروەها پاڵپشتی خۆشی دەربری بەبەرێوەچوونی ئەم خولە گرنگ و زانستیەکان لەسەر ئاستی هەموو بەش و کۆلیژ و بەرێوەبەرایەتیەکانى زانکۆ.
بەروار:٢٠١٧/٧/٩