لە ژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین (دکتۆر ئەحمەد دزەیی) و بە ئامادەبوونی راگری کۆلیژی یاساو زانستە سیاسیەکان و ژمارەیەک لە مامۆستا و قوتابیانی ئەو کۆلیژە، فیستڤاڵی بیر- هونەر لە کۆلیژی یاساو زانستە سیاسیەکان بەرێوەچوو. فیستڤاڵکە کە چەندین چالاکی هزری و هونەری لەخۆی گرتبوو لە چەندین تەوەری هەمەرەنگ پێکهاتبوو. لە سەرەتای فیستڤاڵەکە لیژنەى ئامادەکاى ئامانجی خۆیان لە سازکردنی ئەو فیستڤاڵە روون کردەوەو ئەوەیان راگەیاند کەوا مەبەست لە بەکارهێنانی دەستەواژەى بیر – هونەر بریتیە لەو دەلالەتەی ئەو دوو ووشەیە هەیانە، لکاندنی ووشەکان ئەو راستیەمان بۆ دەردەخات کەوا یاساو رامیاری و هونەر، هەرسێ بوار بەرهەمی بیرکردنەوەن. لە یاساو رامیاریدا هونەرەکەکان بیرکردنەوەیە لە هونەردا بیرکردنەوەکان رەنگ دەدەنەوە. لە لایەکی دیکەوە تیشکیان خستە سەر ئەوەی زۆرجار بەهار و نەورۆز لە مێژووی گەلی کورددا رووبەرووی گرفت و نەهامەتی و گەورەترین تاوان بۆتەوە.
یەکەمین چالاکی فیستڤاڵەکە بریتیبوو لە بەرێوەچوونی سیمینارێک سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی لەلایەن (پ.ی.د. حسام الدین علی). لە بەشی یەکەمی سیمینارەکە د. عبدالحکیم خەسرۆ بابەتێکی بەناونیشانی سەربەخۆیی پێشکەش کرد و دواتر مامۆستا کرمانج یونس بابەتێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی جینۆساید وسەربەخۆیی.
لە بەشێکی دیکەى فیستیڤاڵەکەدا کۆمەڵێک قوتابی لە کۆلیژەکانى زانکۆی سەلاحەدین چەندین پارچە موزیکیان پێکەشی ئامادەبوون کرد کە پێک هاتبوو لە سۆلۆی دەف بە ناونیشانی (سۆزێک بۆ نیشتیمان و وەفایەک بۆ شەهیدان) هەروەها پارچە موزیکی شنەبای هیواکان و زامەکانى مێژوو لەلایەن کۆمەڵێک قوتابی هونەرە جوانەکان پێشکەش کرا. لە دوا بەشی فیستیڤاڵەکەشدا پێشانگایەکی شێوەکاری بەناونیشانی (وێنە دەروازەیەکە بۆ رەنگدانەوەی خەونەکان) نمایش کرا.
بەروار :٢٠١٧/٤/٦