بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆ، ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین و ئەنجومەنی کۆلێژەکان و بەڕێوەبەرەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ سەردانی میحوەری گوێڕ- مەخمووری هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد، لە مەڕاسیمێکدا کە لەلایەن سیروان بارزانی فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری گوێڕ- مەخموور پێشوازیان لێکرا، پاشان سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ناوی زانکۆی سەلاحەدین سوپاس و پێزانینی مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی گەیاندە فەرماندەکەی پێشمەرگە کە لە ماوەی رابردوو لە خۆبوردوانە قارەمانانە گیانی خۆیان کردۆتە قوربانی بۆ بەرگریکردنی لە خاکی پیرۆزی کوردستان و بەرەنگاری تیرۆر بونەتەوە. هەروەها سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوە دا شانازی دەکەن کە پێشمەرگەی وا هەیە بەشداری پیۆرزترین شەڕ دەکات بۆ بەرگریکردن لە ئازادی مرۆڤایەتی و پاراستنی شەڕەف و کەڕامەتی کورد و بەرگریکردن لە سنووری خاکی پیرۆزی هەرێمی کوردستان. لە مەڕاسیمەکەشدا سەرباری پێشکەشکردنی دیاری زانکۆی سەلاحەدین کە بریتی بوو لە کەلوپەلی خواردەمەنی بۆ پێشمەرگەکانی ئەو دەڤەرە، پاشان بە نوێنەرایەتی هێزەکانی پێشمەرگەو سەرکردەو فەرماندەکانی دیکەی دەڤەری مەخموور- گوێڕ، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە سیروان بارزانی فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری گوێڕ- مەخموور.
بەروار :٢٠١٥/٥/١٠