بە ئامادەبوونی د.ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە سەر ژمارەیەکى زۆر لە بەشداربووانى خولی (پرۆسەی هەڵبژاردن).کە پرۆژەیەکی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و ستراتیژی زانکۆی سەلاحەدین و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بوو .
لەم خولەدا بەشداربوون بۆ ماوەى هەفتەیەک چەندین تیۆرى تازەیان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەو بابەتانەى پەیوەستن بەو پرۆسەیەوە خوێند ، ئامانجیش لە کردنەوەی ئەم خولە هەر وەک سەرپەرشتیارانى خولەکە ئاماژەی پێکرد بریتیە لە بەرزکردنەوەی توانستی دەرچووانى زانکۆی سەلاحەددین بە تایبەت بەشی زانستە سیاسیەکان لە بابەتەکانى هەڵبژاردن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە پرۆسەی هەڵبژاردن سود لە تواناکانى ئەو دەرچووانە وەربگیرێت و پرۆژەى لەو شێوەیە لەگەڵ دامەزراوە سیاسیەکانى دیکەش بکرێت بۆ ئەوەی رۆڵی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمیەکان باشتر بکرێت"
بەروار : ٢٠١٥/٨/٦