Event Date and Time
Event Start Date
2019-10-10 05:00:00 پ.ن.
Event End Date
2019-10-10 10:00:00 پ.ن.
ئاگاداری قوتابیانی ده‌رچووی گشت كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا كاتژمێر(5)ی ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی (10/10/2019) ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی (38)مینی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بەڵام پێویستە قوتابیانی دەرچوو کاتژمێر(3:30) پاش نیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن به مه‌به‌ستی رێكسختن و ئاماده‌كاری زانینی رێڕه‌وی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی یاریگه.
به‌مبۆنه‌یه‌وه وێڕای پیرۆزباییمان بۆ ده‌رچووان داوایان لێده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی رۆب و كڵاو سه‌ردانی كۆلێژه‌كانیان بكه‌ن كه دوا واده بۆ وه‌رگرتنی رۆب و كڵاو رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 1/10/2019 ده‌بێت.
زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر
14/9/2019